رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزخانەی ئەمریکا کردنەوەی دەرگای پێشکێشکردن بۆ خوێندنی ماستەر بۆ دەرچووانی کۆلێژی راگەیاند و هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی عێراقیش دەتوانن پێشکێشی بکەن.
باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، دەرگای خوێندن بۆ دەرچووانی کۆلێژ لە وڵاتانی بیانی بۆ ئەوەی لە ساڵی 2025 لە زانکۆکانی ئەمریکا بخوێنن کرایەوە و پێشکێشکاران دەتوانن لە رێگەی ئەم دەرفەتەوە بۆ دوو ساڵ لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەمریکا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر داواکاری پێشکێش بکەن.
باڵیۆزخانەکە مەرجەکانی پێشکێشکردن و میکانیزمەکانی دیاریکردووە؛ بۆ زانینی مەرجەکان کلیک لێرە بکە.
هەروەها بۆ هەر پرسیار یان زانیارییەکی دیکە داوای کردووە لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە پرسیارەکان بنێردرێن: FulbrightIraq@amideast.org
فووڵبرایت پرۆگرامێکی خوێندنە لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی زانستی و کولتووری؛ یەکێکە لە پرۆگرامە نێودەوڵەتییەکان کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرپەرشتی دەکات و بەهاوبەشی لەگەڵ 160 وڵاتی جیهان دەکرێت و ساڵانە دەرچوو لە زانکۆکانی ئەمریکا وەردەگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ