رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی سڕبیا رایگەیاند، هەر جارێک پرسێکی هاوشێوەی دۆسیەی ئیپستین لە ئەمریکا بڵاودەبێتەوە، ئەوا دەبێت پێشبینی ئەوە بکرێت کە هێرش دەکرێتە سەر وڵاتێک بۆ لابردنی سەرنج لەسەر ئەو دۆسیەیە. دەشڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەی زیاتری دۆسیەی ئیپستینەوە پێشبینی دەکەن لە 48 کاژێری داهاتوودا ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران.
رۆژی یەکشەممە، 1ی شوباتی 2026، ئەلیکساندەر ڤوچیچ، سەرۆکی سڕبیا لە چاوپێکەوتنێکدا بە میدیای رووسیای راگەیاند، "دوای ئەوەی ژمارەیەک بەڵگەنامەی پەیوەست بە دۆسیەی ئیپستین بڵاوکرانەوە، پێشبینی دەکەم رووداوێکی گەورە، لەوانە هێرشبکرێتە سەر ئێران لە 48 کاژێری داهاتوودا رووبدات."
سەرۆکی سڕبیا: پێشبینی لێدانی ئێران دەکەم لە 48 کاژێری داهاتوودا pic.twitter.com/9eEyuMr2Fh
— Rudaw (@Rudawkurdish) February 1, 2026
دەشڵێت، "ناڵێم بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەی زیاتری دۆسیەکە هۆکاری هێرشە بۆ سەر ئێران، بەڵام دەبێتە هۆی ئەوەی بڕیاردان لەبارەی ژمارەیەک پرسەوە خێرا بکات، ئەمەش بۆ لابردنی سەرنج لەسەر دۆسیەکە".
گوتەکانی سەرۆکی سڕبیا دوای ئەوە دێن کە ئەمریکا هێزێکی زۆری بەرەو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناردووە و ئەمەش وەکو ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران دەبینرێت.
ڤوچیچ ئاماژەی بەوەش کرد، "هەندێکجار کاتێک شتێکی بێمانا روودەدات، گرنگ نییە چەند بێ مانایە تەنانەت وەکو دۆسیەی مۆنیکا لیڤوینسکی، ئەوا وڵاتێک بۆردوومان دەکرێت".
ساڵی 1995، مۆنیکا لیڤوینسکی کارمەندێکی کۆشکی سپی بوو و ئەو کات بێڵ کلینتن سەرۆکی ئەمریکا بوو. کانوونی دووەمی ساڵی 1998، میدیای ئەمریکا پەیوەندی سێکسی نێوان سەرۆکی وڵاتەکەیان و کارمەندەکەی کۆشکی سپییان بڵاوکردەوە. هەرچەندە کلینتن رەتیکردەوە پەیوەندی سێکسی لەگەڵ لیڤوینسکی هەبووبێت، بەڵام هەمان ساڵ ئەمریکا هێرشی کردە سەر سوودان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ