بەربژێری پارتی دەسەڵاتداری نایجیریا وەکو سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژێردرا

01-03-2023
بڕوا کیانی @brwakyani
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بۆلا تینوبوو، بەربژێری پارتی دەسەڵاتداری نایجیریا زۆرینەی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بەدەستهێنا و وەکو سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژێردرا؛ هەڵبژاردنێک کە مشتومڕی لەسەرە و لایەنەکانی دیکە داوای دووبارەکردنەوەی دەکەن. 
 
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بۆلا تینوبوو رێژەی 36%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بەسەر ئەتیکو ئەبوبەکری رکابەریدا سەرکەوت کە 29%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. هاوکات پیتەر ئۆبی 25%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
 
بۆلا تینوبوو تەمەنی 70 ساڵە و یەکێک لە دەوڵەمەندترین سیاسەتڤانەکانی وڵاتەکەیە، کەمپەینەکەی لەسەر بنەمای ئەوە دانابوو کە کاتێک پارێزگاربوو، ریکۆردی لە بونیادنانەوەی شاری لاگۆس، گەورەترین شاری وڵاتەکە، تۆمارکردبوو. 
 
دوای راگەیاندنی ئەم ئەنجامانە، محەممەدو بووهاری، سەرۆکی وڵاتەکە دوای دوو خول دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت. 
 
تینوبوو لە کاتێکدا دەبێتە سەرۆکی نایجیریا کە وڵاتەکە بەدەست وەستانی ئابووری، زیادبوونی هەڕەشەی گرووپە ئیسلامییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی نایجیریا و نێو وڵاتەکە بۆ رفاندنی خەڵک و داواکردنی پارە، هاوکات هێرشی گرووپە جووداخوازەکان لە باشوور و رۆژهەڵاتی وڵاتەکە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرێدریش مێرتس

فرێدریش مێرتس بە سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات هەڵبژێردرایەوە

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا، ساڵێک دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکەی، بە بەدەستهێنانی 91%ی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، وەک سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات (CDU) هەڵبژێردرایەوە