تەقەکەرەکە کێیە؛ مامۆستایەکی 'نموونەیی' بووە و لایەنگری کامالا هاریسە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەکار عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ناسنامەی ئەو کەسەی لە میوانداریی پەیامنێرانی کۆشکی سپی و لە نزیک دۆناڵد ترەمپ تەقەی کرد، ئاشکرا دەبێت؛ ئەو مامۆستایەکی لێهاتووی ویلایەتی کالیفۆرنیایە و پێشتر وەک داهێنەرێک دەرکەوتووە.
 
کۆڵ تۆماس ئاڵن، تەمەن 31 ساڵ، ئەو گەنجەیە کە هێزە ئەمنییەکان وەک تۆمەتباری سەرەکیی تەقەکردنەکەی شەوی شەممە دەستنیشانیان کردووە.
 
ئاڵن بەچەکەوە، لە نزیک ئەو شوێنەی سەرۆک ترەمپ و بەرپرسانی دیکەی ئەمریکا کۆببوونەوە، دەستگیرکرا.
 
ئاڵن مامۆستای کۆمپانیای (C2 Education) بووە بۆ وانەی بەهێزکردن. ئەوەی سەرنجی میدیاکانی راکێشاوە ئەوەیە لە کانوونی یەکەمی 2024 دا لەلایەن هەمان کۆمپانیاوە وەک "مامۆستای مانگ" دەستنیشانکراوە و ستایشی کارەکانی کراوە.
 
تۆمارە فەرمییەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا (FEC) نیشانی دەدەن کە ئاڵن لە تشرینی یەکەمی 2024دا، 25 دۆلاری بە کەمپەینی کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی بەخشیوە.
 
ئاڵن تەنیا مامۆستا نەبووە، بەڵکو گەشەپێدەرێکی سەربەخۆی یارییە ئەلیکترۆنییەکان بووە و یارییەکی بەناوی (Bohrdom) لەسەر سەکۆی (Steam) بڵاوکردووەتەوە. هەروەها خەریکی پەرەپێدانی دووەم یاریی خۆی بووە بە ناوی (First Law).
 
تاوەکو ئێستا پۆلیس و لایەنە ئەمنییەکان هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی هۆکارەکان و پاڵنەری ئەو مامۆستایە بۆ تەقەکردنەکە بڵاونەکردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێک لەکاتی رووبەرووبوونەوەی سەربازیدا. وێنە: BBC

لە مالی گرووپە چەکدارەکان زنجیرە هێرشێکیان کردە سەر دەسەڵات و سوپا دەڵێت: سەدان چەکداریان کوژراون

سوپای مالی رایدەگەیێنێت، گرووپە چەکدارەکان زنجیرەیەک هێرشی هاوئاهەنگیان کردووەتە سەر باماکۆی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکەی وڵاتەکە. سوپا دەڵێت: شەڕێکی سەختی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان کردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان.