رووداو دیجیتاڵ
لە رابردوو تائێستاش سویسرا سیاسەتێکی تووندی بەرامبەر بە کۆچبەران هەیە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەو سیاسەتە گۆڕانکاری بەسەردا بێت، هۆکارەکەش ئەوەیە کە سویسرا پێویستی بە دەستی کارە.
بابەتی "نەرمبوون"ـی سیاسەتی حکومەتی سویسرا بەرامبەر بە کۆچبەران یەکێک بوو لەو تەوەرانەی لە بەرنامەی دیاسپۆرا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرنامەکە باسکران، ئەڵمانیا سنوورەکانی بۆیە لەگەڵ سویسرا کۆنترۆڵ دەکات، چونکە تاوەکو ئێستا سویسرا سیاسەتێکی تووندی بەرامبەر کۆچبەران هەیە. بەڵام پێدەچێت ئەو جۆرە سیاسەتە گۆڕانکاری بەسەردابێت.
لە سویسرا بۆشایی لە هێزی کاری خۆماڵی دروستبووە، حکومەتیش جگە لە وەرگرتن و هێشتنەوەی کۆچبەران "رێگە چارەی دیکەی نییە."
وەک لە داتاکانی وەزارەتی کۆچبەریی سویسرادا دەردەکەوێ لە ساڵی 2023دا مافی مانەوەی درێژخایەنی زۆرتر دراوەتە ئەو کۆچبەرانەی هاتوونەتە ئەو وڵاتە. بەجۆرێک کە ساڵی 2022 ژمارەی ئەوانەی مافی مانەوەی هەمیشەییان پێدراوە نەگەیشتووەتە 20 هەزار کەس، بەڵام تاوەکو سەرەتای ئەم ساڵ ئەم ژمارەیە گەیشتووەتە 181 هەزار کەس.
بە گشتی زۆرتر لە دوو ملیۆن کۆچبەر لە سویسرا دەژین، کە 80%یان هاووڵاتییانی وڵاتانی ئەورووپان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ