پراگ باشترین و پالێرمۆ و ناپۆلی خراپترین شاری ئەورووپان بۆ دۆزینەوەی کار

01-03-2024
کرێکارێک لە پراگی پایتەختی سویسرا
کرێکارێک لە پراگی پایتەختی سویسرا
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی راپۆرتێکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، شاری پراگی پایتەختی چیک باشترین شاری یەکێتیی ئەورووپایە بۆ کوالێتیی ژیان دۆزینەوەی کار، خراپترین شاری ئەورووپاش شارەکانی پالێرمۆ و ناپۆلی ئیتاڵیان. 
 
رۆژی هەیینی لە بەرنامەی دیاسپۆرای رووداو باسی ئەو راپۆرتەی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا کرا، کە تێیدا باشترین و خراپترین شاری ئەورووپا بۆ کوالێتیی ژیان و دۆزینەوەی کار تێیدا دەستنیشان کراوە. 
 
بەپێی راپۆرتەکە، لەدوای پراگی پایتەختی چیک کە 79%ـی دانیشتووانەکەی دەڵێن دەتوانن بە ئاسانی کاریان دەستبکەوێت، لە شاری کلوی - نۆپکای رۆمانیاش 73%ـی خەڵکەکەی هەمان رایان هەیە.
 
دوای ئەو شارانەی باسکران، شاری براتیسلاڤای سلۆڤاکیا و میونشنی ئەڵمانیا دێن. ئینجا شاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیا و ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج و ستۆکهۆڵمی سوێد لەو شارانەن کە دانیشتووانیان دەڵێن، "زوو کار دەدۆزنەوە." دوای ئەوانیش وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا دێت.
 
خراپترین شارەکانیش جگە لە پالێرمۆ و ناپۆلیی ئیتاڵیا، شاری ئۆڤەیدۆی ئیسپانیش دێت کە تەنیا 16%ـی خەڵکەکەی پێیانوایە بەئاسانی کاریان دۆزیوەتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق هەڵوەشاندەوە

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی (NDAA) بە گوژمەی 901 ملیار دۆلار پەسند کرد و رەوانەی سەر مێزی دۆناڵد ترەمپی کرد؛ پڕۆژەیاساکە بڕگەیەکی تێدایە کە تێیدا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە.