ترەمپ ناوەندی کولتووریی کێنەدی بە ناوی خۆیەوە دەکات

19-12-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەستەی کارگێڕیی ناوەندی کێنەدی بڕیاریدا ناوی بەناوبانگترین ناوەندی هونەری و کولتووری لە واشنتن بگۆڕێت، کە ئێستا لەلایەن کەسانی نزیکی سەرۆکی ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێت، بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندی (ترەمپ – کەنەدی).
 
کارۆلاین لێڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی رۆژی پێنجشەممە لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند، بڕیارەکە "بە کۆی دەنگ" دراوە، ئەوەش وەک رێزلێنانێک بۆ "ئەو کارە سەرسوڕهێنەرەی سەرۆک (دۆناڵد) ترەمپ ئەم ساڵ بۆ رزگارکردنی تەلارەکە کردوویەتی، نەک تەنیا لەڕووی نۆژەنکردنەوەوە، بەڵکو لەڕووی دارایی و ناوبانگیشەوە."
 
ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ماوەیەکە ناوی ئەو سەرۆکە کۆمارییەی تەمەنی بووەتە 79 ساڵ، لەسەر "پەیمانگەی ئاشتی"ش لە واشنتن دانراوە.
 
ئەو گەورە بازرگانەی پێشووی بواری خانووبەرە، ناوی خۆی کردووەتە براندێک و بە رەنگی زێڕین لەسەر ئەو باڵەخانانە دەینووسێت کە خاوەندارێتییان دەکات.
 
ترەمپ پێشتر چەندین جار بە ئاشکرا و بە گاڵتەوە باسی دانانی ناوی خۆی لەسەر ئەو ناوەندە کولتووریە کردبوو لەپاڵ ناوی جۆن کێنەدی، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا کە لە ساڵی 1963 کوژرا. 
 
ملیاردێرەکە دەستی بەسەر ئەو دامەزراوە کولتوورییەدا گرتووە کە تاوەکو ئێستا بێلایەن بوو، ئەوەش لەڕێگەی دامەزراندنی کەسانی نزیک لە خۆی لە پۆستە هەستیار و سەرەکییەکانی ناوەندەکەدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە بەشی گرافیکی رووداو درووستی کردووە

راپۆرتێک: بە ئەگەری 90٪ ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە هەموو کاتێک زیاتر لە جەنگێکی گشتگیر لەگەڵ ئێران نزیک بووەتەوە و میدیایەکی ئەمریکیش ئاشکرای دەکات، ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران 90٪ـە و مۆڵەتی دوو هەفتە بە تاران دراوە.