پووتین: کوشتنی خامنەیی پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە

01-03-2026
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رۆژی یەکشەممە سەرکۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم کارە "پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای ئەخلاق و یاسا نێودەوڵەتییەکانە."
 
تاران یەکێکە لە نزیکترین هاوپەیمانەکانی مۆسکۆ، پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیش، کرێملن داوای دانبەخۆداگرتنی کردبوو.
 
پووتین لە نامەیەکدا کە بۆ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانی ناردووە و کرێملن نێوەڕۆکەکەی بڵاوکردووەتەوە، "ئەوپەڕی سەرەخۆشی" خۆی بۆ کوژرانی خامنەیی دەربڕیوە و رایگەیاندووە، ئەم کردەوەیە "پێشێلکردنی هەموو پێوەرە ئەخلاقییە مرۆییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە."
 
سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەش کردووە، خامنەیی وەک "دەوڵەتمەدارێکی دیار" لە یاددا دەمێنێتەوە کە "رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان رووسیا و ئێران." هەروەها داوای لە پزیشکیان کردووە هاوخەمی و پشتیوانیی ئەو بگەیێنێتە خێزانی خامنەیی، حکومەت و تەواوی گەلی ئێران.
 
رۆژی شەممە، رووسیا هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆسەر ئێرانی بە "سەرکێشییەکی مەترسیدار" ناوبرد کە دەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی "کارەسات" لە ناوچەکەدا.
 
هەر لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکاندا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، بە تەلەفۆن لەگەڵ عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەی قسەی کردووە. وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت پەیوەندییەکە لەسەر داوای لایەنی ئێرانی بووە.
 
لە ساڵی 2025دا رووسیا و ئێران پەیماننامەیەکی هاوبەشی ستراتیژییان واژۆ کرد بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان، بەتایبەتی لە بوارە سەربازییەکاندا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دەنگدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی "بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان"

لە دەنگدانێکی مێژوویی دا، جیهان کۆیلایەتیی رەشپێستەکان بە 'گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی' هەژمار دەکات

دەنگدانێکی مێژوویی. رۆژی چوارشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان کە سەتان ساڵ بەردەوام بوو، وەک "گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی" ناساند. تەنیا سێ وڵات دژی بڕیارەکە وەستانەوە کە یەکێکیان ئەمریکا بوو و هۆکاری دژایەتییەکەیان روونکردەوە.