رووداو دیجیتاڵ
باهۆزێک هەرێمی شانگهای لە رۆژهەڵاتی چین گرتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 102 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەرپرسانی چین رایانگەیاند، بایەکی بەهێز شارۆچکەی نانتۆنگی لە کەناری باکووری رووباری یانگسی هەرێمەکە گرتووەتەوە و بەو هۆیەوەش ژمارەیەک رووەک شکاونەتەوە و چەند ستوونێکی کارەبا کەوتوون و زۆربەی ئەوانەش گیانیان لەدەستداوە لە ئەنجامی کەوتنی لقی رووەک و ستوونی کارەبا بووە بەسەریاندا.
بەرپرسانی چین دەڵێن، هەر لە ئەنجامی باهۆزەکە لانیکەم 102 کەس برینداربوون، ژمارەیەک خانوو رووخاون و زیاتر لە 3 هەزار کەسیش گوێزراونەتەوە بۆ شوێنی سەلامەت.
بەگوتەی بەرپرسانی هەرێمەکەی چین، باهۆزەکە بووەتە هۆی وەرگەڕانی بەلەمێکیش کە 11 کەسی تێدابووە؛ هەوڵەکان بۆ رزگارکردنیان دەستیان پێکراوە و توانراوە 2 کەسیان رزگاربکرێن، بەڵام هێشتا 9 کەسەکەی دیکەیان دیارنین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ