هەڵپەڕکێی کوردی لە فێستیڤاڵی کولتووری گەلان پلەی دووەمی وەرگرت

01-07-2019
رووداو @Rudawkurdish
فێستیڤاڵەکە لە گورجستان بەڕێوەچوو
فێستیڤاڵەکە لە گورجستان بەڕێوەچوو
نیشانەکردن هەڵپەڕکێی کوردی
A+ A-

رووداو - هەولێر

فێستیڤاڵی کولتووری و هونەری گەلانی جیهان لە گورجستان کۆتاییهات و نوێنەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو فێستیڤاڵەدا پلەی دووەمیان بەدەستهێنا. 

فێستیڤاڵەکە بە بەشداری 45 گرووپ لە وڵاتانی جیاوازەوە بەڕێوەچوو، گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمانیی بانە لەگەڵ هونەرمەندی نەی ژەن "عوسمانەسوور" پێکەوە بە نوێنەرایەتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کردبوو.

لە فێستیڤاڵەکەدا نوێنەری ئەرمینیا پلەی یەکەم، نوێنەری رۆژهەڵاتی کوردستان پلەی دووەم و نوێنەری گورجستان پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا. 

بەشداران و بەرپرسانی فێستیڤاڵەکە هەڵپەڕکێی کوردییان بەلاوە سەرنجڕاکێش بوو، ئیمانۆئێل جۆرجی، بەرپرسی لیژنەی هونەری فێستیڤاڵی جۆرجیا، گوتی "سەمای کوردی بەڕاستی سەرنجڕاکێش بوو، یەکەمین جارم بوو ببینم، موزیکی خۆش و ئەرێنی و سەماکاری باشیان هەیە، ئەوەی کە زیاتر سەرنجی منی راکێشا ئەوەیە کە سەماکاران تەنیا سەمایان نەدەکرد، بەڵکو لەگەڵ سەماکەیان نواندنیشیان دەکرد، بەڕاستی شتێكی خۆش بوو".

هاوکات ئەحمەد تەوەکولی، بەرپرسی گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمانیی بانە رایگەیاند "کاتێك کە منداڵ بووم لە زەماوەندەکاندا سەمای کوردیم دەبینی، شتێکی زۆر مەزن بوو، ئێستاش کە ئەم سەمایەم بینی یادەوەرییە کۆنەکانم وەبیرکەوتنەوە. سەمای کوردی زۆر خێرا و جوان و رێکخراو بوو، بینیم کە چەندە ئێوە بە سەماکردن هەستی خۆتان دەردەبڕن و چەند وڵاتەکەی خۆتان خۆش دەوێت و ئەوەیکە نمایشی دەکەن گوزارشت لە مێژووی ئێوە دەکات، مێژووی مەزنی ئێوە. جلوبەرگەکانیان رەنگاورەنگ و جوان بوون، زیاتر سەرچۆپیکێشەکەم بەدڵبوو".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.