رووسیا خستنەخوارەوەی زیاتر لە 200 درۆن و ئۆکرایناش تێکشکاندنی هێرشەکانی مۆسکۆ رادەگەیێنێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رووسیا رایگەیاند، هێزەکانی لە نێوان شەوی هەینی و بەرەبەیانی شەممەدا زیاتر لە 200 درۆنی ئۆکراینییان خستووەتە خوارەوە، لە بەرامبەریشدا هێزەکانی ئۆکراینا لە هەمان رۆژدا رایانگەیاند کە چەندین هێرشی رووسیایان لە ئاراستەی کوپیانسک تێکشکاندووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان لە شەوی هەینییەوە تاوەکو بەرەبەیانی شەممە، 215 درۆنی ئۆکراینییان لە هەردوو هەرێمی بێلگۆرۆد و بریانسک خستووەتە خوارەوە.
 
هەروەها سێرگی سۆبیانین، سەرۆکشارەوانیی مۆسکۆ رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە شەش درۆن کە بەرەو مۆسکۆ دەهاتن، خراونەتە خوارەوە.
 
لەلایەکی دیکەوە، ئۆکراینا رایگەیاند، هێزەکانیان چەندین ئامانجی رووسیایان پێکاوە، لەنێویاندا سەربازگە، خاڵەکانی فەرماندەیی و کۆگاکانی تەقەمەنی. هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزەکانی ئۆکراینا چەندین هێرشی هێزەکانی رووسیایان لە ئاراستەی کوپیانسک بەرپەرچداوەتەوە و تێکیان شکاندوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مووشەکێکی جۆری فاڵکۆن 9ی سەر بە کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ئیلۆن مەسک

مووشەکێکی وێڵبووی ئیلۆن مەسک بە خێرایی 8700 کم/کاژێر خۆی بە مانگدا دەکێشێت

بەشێکی مووشەکێکی جۆری فاڵکۆن 9ی سەر بە کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ئیلۆن مەسک، کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە بۆشایی ئاسماندا وێڵ بووە، پێشبینی دەکرێت بەم زووانە بە خێراییەکی نزیکەی 7 هەزار و 700 کیلۆمەتر خۆی بە مانگدا بکێشێت.