بە درۆن هێرش کرایە سەر باڵەخانەیەکی مۆسکۆ

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
دیمەنی باڵەخانەکە دوای هێرشەکە. وێنە: رووداو
دیمەنی باڵەخانەکە دوای هێرشەکە. وێنە: رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پەیامنێری رووداو لە مۆسکۆ دەڵێت، بە درۆن هێرش کراوەتە سەر باڵەخانەیەکی ئەو شارە و لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە ئەو درۆنەی هێرشی پێکراوەتە سەر باڵەخانەکە، ئۆکراینییە.
 
رۆژی دووشەممە، 4-5-2026، کامیز شەدادی، لە شوێنی رووداوەکە زانیاریی خستە روو و گوتی، باڵەخانەکە لە ناوەندی مۆسکۆیە و دەکەوێتە شەقامی مۆسفیلم، کە شەقامیکی کۆنی هونەرییە و 50 نهۆمە. درۆنەکە بەر نهۆمی 36ی باڵەخانەکە کەوتووە. لە رووداوەکەدا زیانی گیانی نەبووە؛ بەڵام دوو شوقە زیانی مادییان بەرکەوتووە.



پارێزگاری مۆسکۆ رایگەیاندووە، "بە گوێرەی زانیارییەکان، تائێستا رووداوەکە هیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتووەتەوە و کەس بریندار نەبووە."
 
پێشتر، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە ترەمپی گوتبوو: "بە بۆنەی نۆی ئایارەوە، دەتوانین ئاگربەستێک رابگەیێنین." دەگوترێت ئەو هێرشەی ئۆکراینا، وەڵامێکە بۆ ئەو قسەیەی پووتین.
 
کامیز شەدادی، پەیامنێری رووداو گوتیشی: "ئێستا چواردەوری باڵەخانەکە گەمارۆ دراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن؛ هاوکات تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکەدا ئامادەن."


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ: پێشنیازەکەی ئێرانم بەدەست گەیشت و پێی رازی نیم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، پێشنیازە نوێیەکەی ئێرانی بینیوە و بەلایەوە قبووڵکراو نییە. هەروەها داوا دەکات لێبووردن بۆ بنیامین نەتەنیاهوو دەربچێت تاوەکو تەنیا سەرنجی لەسەر بەڕێوەبردنی جەنگ بێت.