رووداو دیجیتاڵ
لە بەریتانیا بە چەقۆ هێرشکرایە سەر چەند کەسێک و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
هێرشەکە لە ناوچەیەکی سەرەکیی شارۆچکەی هالیفاکسی ناوچەی یۆرکشایەری رۆژئاوای ئینگلتەرا بوو و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی هالیفاکس بڵاویکردەوە، یەکێک لەو دوو کەسەی بریندارکراوە برینەکەی سەختە، بەڵام ئەوی دیکەیان برینەکەی سووکە و چارەسەری بۆ دەکرێت.
پۆلیس چووەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی بزانرێت وردەکاری و پاڵنەری پشت ئەنجامدانی هێرشەکە چییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ