2025 گەرمترین ساڵی بەریتانیا بوو

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای نیشتمانیی کەشناسیی بەریتانیا دەڵێت، ساڵی 2025 گەرمترین ساڵ بووە لە مێژووی تۆمارکراوی ئەو وڵاتەدا. ئاماژە بەوەش دەکات، ئەمە "بەڵگەیەکی روونی" کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوایە.
 
رۆژی هەینی 02-01-2026 نووسینگەی کەشناسیی بەریتانیا رایگەیاند، "ساڵی 2025 چووە ریزی ساڵەکانی 2022 و 2023 وەک سێ گەرمترین ساڵ، لەو کاتەوەی لە ساڵی 1884ەوە داتاکان تۆمار دەکرێن."
 
بەپێی راپۆرتەکە، تێکڕای پلەی گەرمای ساڵی 2025 لە بەریتانیا گەیشتووەتە 10.09 پلەی سیلیزی.
 
ئەمە دووەم ساڵە لە مێژووی تۆمارکراوی ئەو وڵاتەدا کە تێکڕای ساڵانەی پلەی گەرما 10 پلە تێدەپەڕێنێت (ریکۆردی پێشوو لە 2022دا 10.03 پلە بووە).
 
ئامارەکان دەریدەخەن کە 4 لە 5 گەرمترین ساڵەکانی مێژوو، لەم 5 ساڵەی کۆتاییدا بوون، هەروەها 10 گەرمترین ساڵەکانی مێژوو، لەم دوو دەیەی دواییدا تۆمار کراون.
 
جگە لە گەرما، ساڵی 2025 ریکۆردی "هەتاویترین" ساڵیشی شکاند. لەو ساڵەدا 1648.5 کاژێر خۆر لە ئاسمانی بەریتانیا دەرکەوتووە، کە 61.4 کاژێر زیاتر بووە لە ریکۆردی پێشووی لە ساڵی 2003.
 
مارک مەکارسی، سەرۆکی بەشی گۆڕانی کەشوهەوا لە نووسینگەکە دەڵێت، "هەرچەندە مەرج نییە هەموو ساڵێک ریکۆرد بشکێنێت، بەڵام چاودێرییەکان و مۆدێلەکانی کەشوهەوا بە روونی دەریدەخەن گەرمبوونی زەوی بەهۆی مرۆڤەوە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر گۆڕینی کەشوهەوای بەریتانیا هەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکە تێکشکاوەکەی سوپاسالاری لیبیا لە نزیک ئەنقەرە.

لیبیا: بەریتانیا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکەی سوپاسالار دەکات

لیبیا رایگەیاند، بەریتانیا رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ لێکۆڵینەوە و شڕۆڤەکردنی زانیارییەکانی "سندووقی رەش"ـی ئەو فڕۆکەیەی لە تورکیا کەوتە خوارەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی سوپاسالاری وڵاتەکە؛ وەزیرێکی لیبیاش دەڵێت: "بەشداریی فەرەنسامان رەتکردەوە چونکە بێلایەن نەبوو."