ترەمپ: سێ بژاردەم بۆ سەرکردایەتیی نوێی ئێران هەیە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران ئەگەر پێویست بکات "چوار بۆ پێنج هەفتە" بەردەوام دەبن. ئاشکراشی کرد، سێ بژاردەی بۆ دەسەڵاتی نوی لە تاران هەیە و دەڵێت: "ئێران بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو لاواز بووە."
 
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل قورس نابێت کە پەرە بە هێرشەکانیان بدەن و گوتی: "تەقەمەنییەکی یەکجار زۆرمان لە هەموو جیهان و لە وڵاتە جیاوازەکاندا هەیە."
 
سەبارەت بە داهاتووی سیاسیی ئێران دوای کوژرانی عەلی خامنەیی، ترەمپ چەند سیناریۆیەکی خستەڕوو؛ یەکێکیان لاساییکردنەوەی مۆدێلی ڤەنزوێلایە، کە تێیدا تەنیا سەرکردە باڵاکان لادەبرێن و دامەزراوەکانی دیکەی دەوڵەت دەمێننەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ واشنتن کار بکەن. ترەمپ گوتی: "ئەوەی لە ڤەنزوێلا کردمان، سیناریۆیەکی بێوێنە و تەواو بوو."
 
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، سێ "بژاردەی زۆر باشی" لەبەردەستە بۆ سەرکردایەتیی نوێی ئێران، بەڵام ئامادە نەبوو نێوەڕۆکەکانیان ئاشکرا بکات و گوتی: "با سەرەتا کارەکە تەواو بکەین." 
 
ئەمە لە کاتێکدایە عەلی لاریجانی، بەرپرسی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاندووە، لیژنەیەکی کاتی وڵاتەکە بەڕێوەدەبەن تاوەکو جێگرەوەیەک بۆ رێبەری باڵا دیاری دەکرێت.
 
ترەمپ هیواشی خواست سوپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی ئێران چەکەکانیان رادەستی گەل بکەن و گوتی: "راستییەکەی ئەوان خۆیان رادەستی خەڵک دەکەن." هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر سەرکردایەتییەکی نوێ و پراگماتی بێتە سەر کار، ئامادەیە سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت.
 
سەبارەت بە زیانە سەربازییەکان، ترەمپ ئاشکرای کرد، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل "بەشێکی گەورەی" هێزی دەریایی ئێرانیان لەناوبردووە، لەوانە نۆ کەشتی و بارەگای سەرەکیی هێزی دەریایی.
 
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەمریکا دانی بەوەدا نا چاوەڕوانی زیانی گیانی زیاتر لە نێو هێزەکانی ئەمریکادا دەکەن و گوتی: "ئێمە پێشبینی قوربانی دەکەین، سێ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و ئەوەش زۆرە، بەڵام بەگوێرەی پێشبینییەکان رەنگە ژمارەکە زۆر لەوە بەرزتر ببێتەوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنگرێسی ئەمریکا

لە ترسی کاردانەوەی ئێران؛ رێوشوێنە ئەمنییەکانی دەوروبەری کۆنگرێسی ئەمریکا تووند دەکرێن

لەگەڵ گەڕانەوەی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ سەر کارەکانیان، رێوشوێنە ئەمنییەکانی دەوروبەری باڵەخانەی کۆنگرێس لە واشنتن تووندکراون. ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر ئەگەرێکی "تیرۆریستی" دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.