تایوان: 10 فڕۆکەی چینی سنوورییان بەزاندووین

02-04-2023
لهۆن نەسرەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی تایوان رایگەیاند، نۆ فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چینی سنووری ئاسمانی دوورگەکەیان بەزاندووە.
 
رۆژی شەممە 1-4-2023، وەزارەتی بەرگریی تایوان رایگەیاند، لە دوای کاژێر 12ی شەوەوە تاوەکو بەرەبەیانیی رۆژی شەممە، 10 فڕۆکەی چینی بۆ چەند جارێك سنووری ئاسمانی دوورگەکەیان بەزاندووە.
 
دوورگەی تایوان لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاواوە پاڵپشتی سەربازی دەکرێت لەکاتێکدا چین بە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی دەزانێت. چین بەڵێنی داوە بە گەڕاندنەوەی دوورگەکە بۆ ژێر دەسەڵاتی خۆی، ئەگەر پێویستیش بکات هێز بەکاردەهێنێت.
 
بەرگریی تایوان رایگەیاند، لە وەڵامی گەشتە "هەراسانکارەکەی" فڕۆکە چینییەکان چەند فڕۆکەیەکی تایوانی فڕیون و هۆشدارییان داوەتە هاوتاکانیان، هەروەها سەرجەم سیستمە بەرگرییەکانی تایوان خراونەتە ئامادەباشیی تەواوەوە.
 
گەشتە ئاسمانییەکانی چین لە دوای گەشتی چای ئینگ-وین، سەرۆکی تایوان دێت بۆ ئەمریکا و چەند وڵاتێكی ئەمریکای باشوور، بڕیارە بەر لە گەڕانەوەی بۆ تایوان لەسەر رێگەکەی لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا لەگەڵ کیڤن ماکارسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆببێتەوە. 
 
پەکین هۆشداریدایە ئینگ-وین لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ماکارسی و بەڵێنی "وەڵامێکی تووند"ی داوەتە واشنتن.
 
لە مانگی ئابی رابردوودا، چین یەکێک لە گەورەترین مانۆڕە سەربازییەکانی لە نزیک تایوان کرد، ئەوەش لە دوای سەردانەکەی نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئینگ-وین. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پێنتاگۆن

پێنتاگۆن: ژمارەی بریندارەکانی ئەمریکا لە جەنگی ئێران گەیشتە 400 سەرباز

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازانەی لە کاتی جەنگی ئێراندا بریندار بوون گەیشتووەتە 400 کەس. ئەم ئامارە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوت هەفتە بە سەر دەستپێکردنی جەنگی ئێراندا دێت.