سکرتێری گشتیی ناتۆ: رووسیا پێشنیازی ئەمریکای بۆ ئاگربەست رەتکردووەتەوە

02-04-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سکرتێری گشتیی ناتۆ دەڵێت، رووسیا پێشنیازی ئەمریکای بۆ ئاگربەست رەتکردووەتەوە و " دەبێت رێگە لە رووسیا بگیرێت خاکی زیاتری ئۆکراینا داگیر بکات."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ لەبارەی ئاگربەستی ئۆکراینا قسەی کرد و گوتی، " دەبێت دڵنیابینەوە کە جەنگی ئۆکراینا کۆتایی دێت."
 
مارک رووتە باسی لەوە کرد، باشترین شت ئەوەیە رووسیا لە خاکی ئۆکراینا بکشێتەوە، بەڵام ئەوە دەزانن کە رووسیا لە خاکی وڵاتەکە ناکشێتەوە.
 
سکرتێری گشیی ناتۆ لەبارەی هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ ئەمریکا گوتی، "هاوپەیمانێتیمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبێت و پابەندییەکە بەتەواوی روونە."
 
جەنگی ئۆکراینا و رووسیا زیاتر لە سێ سآڵە بەردەوامە. تاوەکو ئێستا ئاسۆیەکی روون نییە بۆ ئاگربەست. دوایین بەرەوپێشچوونەکان پێش دوو هەفتە بوون. 
 
رۆژی سێشممە (18-3-2025) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی 90 خولەکییان کرد، پووتین بە ئاگربەستێکی 30 رۆژە بۆ راگرتنی هێرش لەسەر کەرتی وزەی ئۆکراینا رازیبوو.
 
رۆژێک دواتر مۆسکۆ و کیێڤ 372 دیلی جەنگیان ئاڵگۆڕکرد، مۆسکۆ رایگەیاند، "ئەمە، ئاماژەی نیەتپاکییە."

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) لە کۆبوونەوەیەکدا

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: دەبێت بەرلین کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێ کە بەرامبەر دۆخی ئێستای سووریا "بێ هەڵوێستە"، هاوکات داوا دەکات بەرلین بە فەرمی کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە و دەڵێت: "پێشتر کوردەکانمان بە تەنیا جێهێشتن و دەبێت پەند لەو هەڵەیە وەربگرین."