پووتین لە وڵاتێکە کە ئەندامی دادگەی تاوانی نێودەوڵەتییە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە

02-09-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی رووسیا سەردانی وڵاتێكی ئەندامی دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی کردووە کە ساڵێکە دادگەکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 2-9-2024، ڤلادیمیر پووتین، بە سەردانێك گەیشتە ئالەنباتاری پایتەختی مۆنگۆلیا و دادگەی دادی نێودەوڵەتی داوای لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد "پووتین دەستگیر بکەن".
 
لە ئاداری 2023، دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی، سەرۆکی رووسیای بە "گواستنەوەی زۆرەملێی منداڵانی ئۆکراینا بۆ رووسیا" تۆمەتبار کرد و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.
 
دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی، ساڵی 2002 لە رۆمای ئیتالیا دامەزرا. 124 ئەندامی هەیە لە نێویاندا مۆنگۆلیا.
 
رووسیا لە 2014دا واژۆی لەسەر پەیماننامەی دادگەکەدا کرد و رێكارە یاساییەکانی پەسندکرد، هەرچەندە لە 2016 لێی کشایەوە، بەڵام دادگە دەڵێت: "واژۆی رووسیا بە واتای پەسندکردنی رێکارەکانی دێت و بە کشانەوە کاریگەرییە یاساییەکان لەسەری دەمێننەوە".
 
فادی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی رایگەیاند: "هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیهان، مۆنگۆلیا واژۆی لەسەر سیستمی بنچینەیی رۆما کرد کە بنەمای کاری دادگەکەیە و ئەرکی سەر ئەو وڵاتەیە بڕیارەکانی جێبەجێ بکات و سەرۆکی رووسیا دەستگیر بکات".
 
حکومەتی مۆنگۆلیا هیچ وەڵام و  لێدوانێكی لەو بارەیەوە نەداوە، بە پێچەوانەوەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئالەنباتاردا پێشوازییەکی گەرمی لە پووتین کرد و کە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئامادە بوون.
 
مۆنگۆلیا وڵاتێکە لە رووی جوگرافیاوە داخراوە، سنوورێكی 3 هەزار  و500 کیلۆمەتری لەگەڵ رووسیا و نزیکەی 4 هەزار کیلۆمەتری لەگەڵ چیندا هەیە؛ بە یەکێک لە وڵاتە هەژارەکانی جیهان دادەنرێت. بۆ دابینکردنی غاز و کارەبا پشت بە رووسیا دەبەستێت و لە وەبەرهێنان و جووڵەی بازرگانی پێویستی بە چینە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست