رووداو دیجیتاڵ
رۆژی پێنجشەممە، ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی رووسیا گوتی، وڵاتەکەی وەڵامێکی "بەرچاوی" لە بەرامبەر "بەسەربازیکردنی ئەورووپا" دەبێت.
پووتین لە کۆڕبەندێکی سیاسەتی دەرەوە لە باشووری رووسیا قسەی کرد.
سەرۆکی رووسیا بە ئامادەبووانی کۆڕبەندەکەی گوت: "ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی زیادبوونی رەوتی بەسەربازیکردنی ئەورووپا دەکەین."
گوتیشی: "رێکارەکانی رووسیا بۆ وەڵامدانەوەیان درەنگ ناکەون. وەڵامدانەوە بۆ هەڕەشەی لەو جۆرە زۆر بەرچاو دەبێت."
سەرۆکی رووسیا هەروەها گوتی: "رووسیا هەرگیز لاوازی و دوودڵی نیشان نادات."
پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و یەکێتیی ئەورووپا دوای جەنگی ئۆکراینا، ئاڵۆزیی تێکەوت و وای لە یەکێتییەکە کرد بەرگریی خۆی بەهێز بکات.
رووداوی درۆنەکان لە دانیمارک و تۆمەتبارکردنی رووسیا بە ناردنی درۆن بۆ سەر ئیستۆنیا و پۆڵەندا، مەترسییان زیاد کردووە کە شەڕی رووسیا لە ئۆکراینا، پەل بۆ سنوورەکانی دیکەی ئەورووپا بهاوێت.
پووتین ئەورووپای تۆمەتبار کرد بە دروستکردنی "هیستریا" بۆ پاساودان بە زیادکردنی خەرجییە سەربازییەکانیان و رایگەیاند، رووسیا هەڕەشە نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ