وەزارەتی دەرەوەی چین بۆ رووداو: بەهۆی هێرشەکەی سەر مادورۆوە حەپەساوین

03-01-2026
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی چین لە لێدوانێک بۆ رووداو لە پەکین رایگەیاند، بەکارهێنانی هێز لەلایەن ئەمریکاوە دژی ڤەنزوێلا و سەرۆکەکەی تووشی "حەپەسان"ـی کردوون و بە تووندی سەرکۆنەی دەکەن.
 
وەزارەتی دەرەوەی چین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چین حەپەساوە و بە تووندی سەرکۆنەی بەکارهێنانی ئاشکرای هێز لەلایەن ئەمریکاوە دەکات دژی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری و ئەو کردەوانەی دژی سەرۆکەکەی کراون."
 
وەزارەتەکە دەڵێت: "ئەو کردەوە هەژموون سەپێنانەی ئەمریکا بە شێوەیەکی جیدی پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتی و سەروەریی ڤەنزوێلان؛ هەروەها ئاشتی و ئاسایشی ئەمریکای لاتین و ناوچەی دەریای کاریبی دەخەنە مەترسییەوە."
 
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەدا بۆ رووداو، چین جەخت لەوە دەکاتەوە کە "بە تووندی دژی ئەو هەنگاوانە دەوەستێتەوە" و داوا لە ئەمریکا دەکات "پابەندی یاسای نێودەوڵەتی و ئامانج و بنەماکانی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت و کۆتایی بە پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایشی وڵاتانی دیکە بهێنێت."
 
بەرەبەیانی رۆژی شەممە لانیکەم 7 تەقینەوەی بەهێز شاری کاراکاسیان هەژاند و فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاستێکی زۆر نزمدا بە ئاسمانی پایتەختدا دەفڕین.
 
دواتر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەی توانیویانە نیکۆلاس مادورۆ و هاوژینەکەی لە  کاراکاس دەستگیر بکەن و بیانبەنە دەرەوەی وڵات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست