رووداو دیجیتاڵ
تاوەکو ئێستا، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەند سەرۆک وڵاتێکی دەستگیرکردووە و دادگایی کردوون. دیارترینیان سەدام حوسێن بوو کە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2003 دەستگیرکرا و دواتر لە عێراق دادگایی کرا و لەسێدارە درا.
دوایینیشان، نیکۆڵاس مادورۆی سەرۆکی ڤەنزوێلایە کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا قۆڵبەستکرا و برایە ئەمریکا، بڕیارە هەر لەوێ دادگایی بکرێت.
ئەو سەرۆکانەی ئەمریکا دەستگیری کردوون:
مانوێل نۆریێگا، حاکمی پەنەما:
لە ساڵی 1989 لە کاتی داگیرکردنی پەنەما لەلایەن ئەمریکاوە دەستگیرکرا.
تۆمەتەکان: بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان، سپیکردنەوەی پارە و سەرانە وەرگرتن.
سزای 40 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا و 21 ساڵی بەسەر برد.
سەدام حوسێن:
لە ساڵی 2003 لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئەمریکیدا دوای داگیرکردنی عێراق دەستگیرکرا.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دادگایی نەکرد و رادەستی دەسەڵاتدارانی عێراقی کردەوە کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاند.
خوان ئۆرلاندا هێرناندێز، سەرۆکی هۆندوراس:
دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی لە ساڵی 2022 دەستگیریان کرد و رادەستی ئەمریکایان کرد.
واشنتن تۆمەتباری کرد بە پیلانگێڕی بۆ بە قاچاخبردنی کۆکاین بۆ ئەمریکا و مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە تاوانکارییەکان.
دادگەیەکی فیدراڵی لە ساڵی 2024 سزای 45 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاند و، ترەمپ لە کانوونی یەکەمی 2025 لێبووردنی بۆ دەرکرد.
نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا:
ترەمپ دەستگیرکردنی ئەوی لە 3ی کانوونی دووەمی 2026دا راگەیاند، لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکدا کە لەلایەن هێزە تایبەتەکانی ئەمریکاوە ئەنجامدرا.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆی و حکومەتەکەی وەک "رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی" پۆلێن کرد. چاوەڕوان دەکرێت بە تۆمەتی تاوانکاری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دادگایی بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ