بەرنامەی خواردنی رۆژانەی ترەمپ چۆنە؟

04-02-2025
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هیچ گومانی تێدا نییە خواردنێكی تەندروست و رێکوپێک هۆکارێكی سەرەکییە بۆ باشی تەندروستی؛ بە تایبەتی بەساڵاچووان لە نێویاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
 
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو سەرۆکە تەمەن 78 ساڵەیە پڕ وزەیە، کە بە درێژایی یەک ساڵ و نیو بە چڕی و بەردەوام بانگەشەی هەڵبژاردنی لە ویلایەتە جیاجیاکانی ئەمریکا کرد، بەبێ ئەوەی هیلاک و هەراسان دەربکەوێت.
 
کۆری لێوانداویسکی، بەڕێوەبەری پێشووی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ کتێبێکی بە ناوی "لێگەڕێ ترەمپ خۆی بێت" نووسیوە و لە بەشێكیدا باس لە بەرنامەی خواردنی ترەمپ دەکات و پزیشکانیش هۆشداری دەدەن لە پەیڕەوکردنی چونکە "تەندروست نییە".
 
زۆر جار قاوەڵتی ناخوات و بە دایت کۆک رۆژەکەی دەکاتەوە
 
لەو کتێبەدا لێوانداویسکی دەڵێت: "ترەمپ رۆژانە نزیکەی 14 تاوەکو 16 کاژێر نان ناخوات و پێچەوانەی پێشبینییەکان، زۆرجار رۆژەکەی بە قاوەڵتی دەستپێناکات، بەڵکو بە خواردنەوەی "دایت کۆک دەست پێدەکات"، کە خواردنەوەیەکی گازی کەم شەکر و کالۆرییە لە بەرهەمی کۆکا-کۆلای ئەمریکایە.
 
"دوگمە سوورەکە" بۆ چەکی ئەتۆمییە؟
 
لەسەر مێزی ترەمپ لە کۆشکی سپی لە نێو بۆکسێکی دارین دوگمەیەکی سوور هەیە، ترەمپ رۆژانە چەند جارێك پەنجەی پێوە دەنێت و داوا لە ستافی خزمەتگوزاری دەکات "دایت کۆک"ێكی ساردی بۆ بەرن. بە گوتەی لێوانداویسکی، ترەمپ رۆژانە لانیکەم 12 قوتوو لەو "دایت کۆکە" دەخواتەوە؛ ترەمپیش دانی بەوەدا ناوە زۆر جار ستاف و میوانانی کۆشکی سپی دوگمە سوورەکە بە دوگمەی تەقاندنی چەکی ئەتۆمیان چواندووە.

قاوەڵتی؟ گۆشتی وشککراوی بەراز لەگەڵ هێلکە
 
لێوانداویسکی لە کتێبەکەیدا نووسیویەتی، ترەمپ بە دەگمەن نانی سبەینان دەخوات، بەڵام ئەگەر بۆ قاوەڵتی حەز دەکات لەسەر مێزەکەی گۆشتی بەرازی وشککراو بە هێلکە دابنرێت (Bacon)، جۆرە خواردنێکە بە گۆشتی زگی بەرازی قەڵەوی 100 کیلۆگرامی ئامادە دەکرێت، لەگەڵ هێلکە سوور دەکرێتەوە.
 
ژەمەکانی دیکە چین؟
 
نیوەڕۆ
پارچە گۆشتێكی "چاک برژاو" لەگەڵ کەچەپ
 
شێو
دوو دانە "بیگ ماک"ی ماکدۆناڵدز لەگەڵ دوو ساندویچی گۆشتی ماسی
 
ژەمە سووکەکان
 رۆژانە کیسێك دۆریتۆس، چپسی سوورکراو بە تامە جیاجیاکان دەخوات.
 
کالۆری زیاتر وەردەگرێت!
 
ترەمپ رۆژانە زیاتر لە 4 هەزار و 653  کالۆری وەردەگرێت لە کاتێکدا بە گوێرەی رێنماییە تەندروستییەکان سنووری رۆژانەی کالۆری بۆ کەسێكی تەمەن 76 ساڵ بەرەو ژوور، نابێت لە 2 هەزار و 400 کالۆری تێپەڕێت.
 
نزیکی مەکەونەوە!
 
ئەمە پێشنیازی زۆربەی ئەو پزیشکانەیە کە بەرنامەی خواردنی ترەمپیان بینیوە و دەڵێن: "زۆربەی خواردنەکانی ترەمپ "پرۆسێسە" کراون واتە سروشتی نین و چەند پێکهاتەیەکی کیمیایی یان دەستکرد و پیشەسازییان تێکراوە.
 
ئەوە جگە لە زیادەی بڕی شەکر، سۆدیۆم و چەوری لە سەرجەم خواردنەکاندا کە دواجار دەبنە هۆی زیادکردنی کێش، جۆری دووەمی شەکرە و نەخۆشیییەکانی دڵ و دەمار.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کۆچبەرێک لە سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا. وێنە: ئەرشیڤ

پۆلیسی لاتیڤیا کۆچبەرێکی کورد دەکوژێت

ژمارەیەک کۆچبەری کورد دوای ئەوەی لە رووسیاوە خۆیان گەیاندووەتە بێلاڕووس و لەوێوە ویستوویانە بچنە لاتیڤیا، پۆلیسی ئەو وڵاتە تەقەی لێکردوون. نوێنەری هەرێمی کوردستان لە رووسیا دەڵێت، "یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و زۆرینەشیان بریندار کراون."