پووتین: بەرەوپێشچوونە سەربازییەکانمان لە ئۆکراینا بەپێی پلان دەڕۆن

03-03-2022
بڕوا کیانی @brwakyani
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، "ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکانمان" لە ئۆکراینا بەپێی پلان بەڕێوەدەچن و ئەوان شەڕی "نازییە نوێیەکان" لە ئۆکراینا دەکەن. 
 
پووتین هێرشی سەربازیی وڵاتەکەی وەکو "ئۆپەراسیۆنی تایبەت" ناودەبات. 
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی رووسیا ئۆکراینای بەوە تۆمەتبارکرد کە خەڵکی سڤیلیان وەکو قەڵخان بەکارهێناوە. گوتیشی کە "هەزاران کەسی بیانییان بەدیلگرتووە."
 
پێشتر ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و داوای لە پووتین کرد کە پێکەوە دانیشن و گفتوگۆ بکەن. گوتی، ئەوە "تەنیا رێگەیە بۆ وەستاندنی ئەو شەڕە."
 
پووتین بانگەشەی ئەوەشی کرد کە خەڵکی ئۆکراینا و رووسا "یەکن" و ئەوان کار بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو "دژە رووسیایە تێکبشکێنن کە لەلایەن رۆژئاواوە دانراوە."
 
پووتین کە لەکاتی قسەکانیدا هەستایەوە سەرپێ و بۆ گیانی سەربازانی وڵاتەکەی کە لە شەڕەکەدا کوژراون وەستا، گوتی، خزمەتگوزاریی زیاتریان پێشکەش دەکەن و ئەوانەی کە کوژراویشن، مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە. گوتیشی مووچەی سەربازەکانی دیکە زیاد دەکەن. 
 
پووتین بە ئۆنلاین لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی کۆبووەوە و قسەکانی لەمیانی ئەو کۆبوونەوەیەدا کرد. گوتیشی، "رووسییەکان وەکو پاڵەوانێکی راستەقینە شەڕ دەکەن."

 
پووتین رایگەیاند، کاری لەپێشینەی ئێستایان پاڵپشتیی خێزانی ئەو سەربازانەیە کە لەپێناو خەڵکی رووسیادا شەڕ دەکەن. 

دوێنێ چوارشەممە، رووسیا بۆ یەکەمجار ئاماری جەنگەکەی بڵاوکردەوە و گوتی، 498 سەربازیان کوژراون. ئەمڕۆ پێنجشەممەش سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، نۆ هەزار سەربازی رووسی کوژراون. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای ئۆکراینا رایگەیاند، سوپای رووسیا ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی لە چێرنیهیڤ کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە 22 کەس گیانیان لەدەستداوە. بە گوتەی ئۆکراینا، لە یەکەم هەفتەی هێرشی رووسیادا، 350 کەسی سڤیل کوژراون. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆسیگێرا سیرڤانتێس ناسراو بە "ئێڵ مێنچۆ"

چیرۆکی دۆزینەوەی "ئێل مێنچۆی"؛ لە رێگەی کچە هاوڕێیەکییەوە بووە

بەرپرسانی مەکسیک دەڵێن، لە رێگەی چاودێریکردنی کچە هاوڕێیەکەیەوە شوێنی ئۆسیگێرا سیرڤانتێس ناسراو بە "ئێڵ مێنچۆ"ی سەرۆکی یەکێک لە گەورەترین گرووپی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەری لە وڵاتەکەی دۆزیوەتەوە و کوشتوویەتی.