گەورەترین فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا تووشی کێشەی ئاوەڕۆ بووە

24-02-2026
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد، کە گەورەترین و گرانبەهاترین کەشتیی جەنگیی ئەمریکایە و وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێران هێنراوەتە دەریای نێوەڕاست، دووچاری کێشەیەکی شەرمەزارکەر بووەتەوە.
 
بەگوێرەی راپۆرتەکان، سیستمی پاککردنەوەی کەشتییەکە، بە سیستمی ڤاکیۆم کاردەکات، بەردەوام لە کار دەکەوێت و 80%ی تەوالێتەکانی بە تەواوی گیراون، پاشماوەکان کەڵەکە دەبن و بەرەو دواوە دەڕژێن. ئەمەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش و دۆخێکی نالەبار بۆ زیاتر لە 4 هەزار و 600 کارمەندی کەشتییەکە.
 
کەشتییەکە، کە بە تێچووی 13 ملیار دۆلار دروستکراوە و بە نوێترین تەکنەلۆژیای سەربازی پڕچەککراوە، ئێستا رووبەڕووی گرفتی گیرانی بۆرییەکانی بووەتەوە. بەپێی راپۆرتێک کە گۆڤاری فۆربس بڵاویکردووەتەوە، پاککردنەوەی سیستمەکە، هەر جارێک 400 هەزار دۆلاری تێدەچێت.
 
سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی هێزی دەریایی ئەمریکا دەڵێن کێشەکە کارناکاتە سەر ئامادەیی سەربازیی کەشتییەکە، بەڵام دزەکردنی ئیمەیڵەکان دەریدەخەن کە لە ماوەی تەنیا 4 رۆژدا، 205 جار سیستمەکە لەکارکەوتووە و تیمی ئەندازیاری ناچاربووە رۆژانە 19 کاژێر کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
 
ئەم دۆخە، وێڕای ماندووبوونی کارمەندەکان بەهۆی درێژکردنەوەی ئەرکەکەیانەوە، بووەتە هۆی دابەزینی ورەیان و پرسیاری جیدی لەسەر کارایی ئەم کەشتییە زەبەلاحە دروستکردووە، کە لەبری بڵاوکردنەوەی ترس، بۆنی ناخۆشی بڵاوکردووەتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دەنگدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی "بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان"

لە دەنگدانێکی مێژوویی دا، جیهان کۆیلایەتیی رەشپێستەکان بە 'گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی' هەژمار دەکات

دەنگدانێکی مێژوویی. رۆژی چوارشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان کە سەتان ساڵ بەردەوام بوو، وەک "گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی" ناساند. تەنیا سێ وڵات دژی بڕیارەکە وەستانەوە کە یەکێکیان ئەمریکا بوو و هۆکاری دژایەتییەکەیان روونکردەوە.