سێ هاوبەشی کورد بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمازۆن کاردەکەن

03-04-2021
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ ئەو هاوبەشانە
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ ئەو هاوبەشانە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سێ هاوبەشی کورد خاوەنی سێ کۆمپانیای گەورەن و لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیای ئۆنلاینی جیهان کار دەکەن. سەرەتای ڤیدیۆکە دەیانبینن کە سەرقاڵی رێکخستنی پلانەکانی هەفتەیانن بۆ خێرا گەیاندنی کاڵا داواکراوەکان لە گەورەترین بازاڕی ئۆنلاینی جیهان.
 
گۆڤار لە ساڵی 2017ـەوە لە شاری بۆخۆمی ئەڵمانیا لەگەڵ ئامازۆن کار دەکات. هەر لەوێوە فێری شێوازی کارکردن لەگەڵ  کۆمپانیای ئامازۆن دەبێت و بیرۆکەی دامەزراندنی کۆمپانیای بۆ دروست دەبێت، سەرەتا ئومێد و دواتریش هۆزان بوونە هاوبەشی.
 
گۆڤار ئەحمەد، خاوەن کۆمپانیایە و دەڵێت، سەرەتا دەستی بۆ کارەکە کردووە، دواتریش بۆ هاوڕێکەی بەناوی ئومێد باسکردووە، "ئەویش زۆری لەلا باش بووە، هەردووکمان کۆمپانیای (ب. گ. ۆ) مان دروستکرد. سەرەتا راستەوخۆ کارمان لەگەڵ ئەمازۆن نەکرد، تەنیا وەکو کۆمپانیای لاوەکی کارمان کردووە، چونکە راستەوخۆ کاری زۆر و زانیاریی زۆری دەویست. پاش شەش مانگیش شارەزاییمان پەیداکرد و چووینە نێو کۆمپانیای ئەمازۆنەوە."
 
ئەو سێ گەنجە کارەکانیان لە چەند شارێکی ئەڵمانیا فراوان کردووە و دەڵێن، ئێستا لە هەرێمی نۆرد راین ڤێستڤاڵن و چەند شارێکی دیکەش کار دەکەن. 
 
ئەو سێ هاونیشتمانییەی هەرێمی کوردستان کە لە ئەڵمانیا نیشتەجێن، لەڕێگەی زیاتر لە 12 کارمەند و 400 شۆفێر، هەفتانە زیاتر لە 400 هەزار تاوەکو 500 هەزار کاڵای داواکراو دەگەیێننە دەست کڕیاران.
 
ئومێد حەمەسدیق، هاوبەشی کۆمپانیاکەیە و بە رووداوی گوت، "ئەمازۆن هەفتانە ئیمەیڵمان بۆ دەنێرن و لێمان دەپرس بۆ هەفتەی داهاتوو توانای چیتان هەیە؟ ئێمە توانای خۆمان نیشان دەدەین. ئێمە هیچ کاتێک نا مان بە ئەمازۆن نەگوتووە و هەر کاتێکیش کاری زیاتر هەبێت، وەریدەگرین."
 
بە گوتەی ئومێد، هەفتانە زیاتر لە 400 ئۆتۆمبێلیان لە ئامادەباشیدان و نزیکەی 150 یان بە کارەبا کار دەکەن، چونکە پرسی ژینگەی لەلای ئەو سێ هاوبەشە، زۆر گرنگە.
 
هۆزان جەباریش کە هاوبەشێکی دیکەی ئومێد و گۆڤارە باس لەوە دەکات، "ئێمە پێمان خۆشە کارەکە بە جوانیی بکەین، هەروەها بۆ ژینگەش باشبێت. ئەمازۆن چانسی داوەپێمان کە هەر لە بنکەکانی ئەوان ئۆتۆمبێلەکان کارەبا وەربگرن و چارج بکرێنەوە."
 
ئەو سێ گەنجە دەیانەوێت کۆمپانیاکەیان گەورەتر بکەن تاوەکو بگاتە کوردستان. 
 
داخستنی گشتی و رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا خواستی کڕینی ئۆنلاینی زیاتر کردووە. بەپێی ئامارەکانی دەستەی ئاماری ئەڵمانیا رۆژانە زیاتر لە 44 ملیۆن کڕیاری ئەڵمانی لەڕێگەی ئەمازۆنەوە کاڵاکانیان دەکڕن. کاڵا داواکراوەکان دەنێردرێنە بنەکاکانی هاوشێوەی ئەو سێ هاوبەشە کوردە و لەوێوە دەگەیێندرێنە ماڵان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لە سنووری مەکسیک کە چاوەڕێن بچنە ئەمریکاوە لە ساڵی 2023. وێنە: Getty Images

ئەمریکا بۆ کۆچبەرانی نایاسایی: یان 3000 دۆلارتان دەدەینێ، یان دەستگیرتان دەکەین

وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بڕیاریدا پاداشتی ئەو کۆچبەرانەی بەویستی خۆیان وڵاتەکە جێدەهێڵن لە 1000 دۆلارەوە بۆ 3000 دۆلار زیاد بکات و وەزیری ئاسایشی نیشتمانیش دەڵێت: "ئەوەی نەڕوات دەستگیر دەکرێت و هەرگیز ناتوانێت بگەڕێتەوە."