ئەمریکا لە زەریای هێمن بەلەمێکی دیکەی تێکشکاند

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی باشووری هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە سوپای وڵاتەکەیان لە رۆژهەڵاتی زەریای هێمن هێرشی کردووەتە سەر بەلەمێکی "قاچاخی هۆشبەر" و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە.

لە راگەیێندراوێکی فەرماندەییەکەدا کە رۆژی سێشەممە 23-12-2025 لە ئێکس بڵاوکراوەتەوە، ئەو بەلەمە لەلایەن "رێکخراوە تیرۆریستییە دیاریکراوەکانەوە" بەڕێوەبراوە و زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا پشتڕاستیان کردووەتەوە کە "بەلەمەکە بە رێڕۆی ناسراوی بەقاچاخبردنی هۆشبەردا لە رۆژهەڵاتی زەریای هێمن تێپەڕیوە و سەرقاڵی گواستنەوەی ئەو مادانە بووە."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کوژرانی "تیرۆریستێکی مادەی هۆشبەر" لەو ئۆپەراسیۆنەدا پشتڕاستکراوەتەوە و هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئەمریکا نەکەوتووە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکە بە رێنمایی پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا کراوە.
 
لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە دەریای کاریبی و رۆژهەڵاتی زەریای هێمن زیاتر لە 26 بەلەمی تێکشکاندووە کە "هۆشبەریان پێبووە" بەهۆی ئەم هێرشانەشەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 کەس لەنێو ئەو بەلەمانەدا کوژراون.
 
ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە کاتێکدان، کە لە چەند هەفتەی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار جەختی کردووەتەوە کە سوپای وڵاتەکەی "بەم زووانە" هێرشی زەوینی بۆ سەر قاچاخچییانی هۆشبەر لە دەریای کاریبی دەستپێدەکات، ئەمەش مەترسییەکانی پێکدادانی سەربازیی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلای زیاتر کردووە.
 
ماوەی نزیکەی چوار مانگە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێزێکی سەربازیی بەرچاوی لە دەریای کاریبی، بەتایبەت لە نزیک کەناراوەکانی ڤەنزوێلا جێگیرکردووە.
 
لە کاتێکدا ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات ئەم هێزانە تەنیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی باندەکانی هۆشبەرن، بەڵام حکومەتی ڤەنزوێلا ئەو هەنگاوانە رەتدەکاتەوە و رایگەیاندووە کە ئەمانە تەنیا بیانوون بۆ فشارخستنە سەر کاراکاس و "هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ گۆڕینی رژێمی دەسەڵاتدار لەو وڵاتەدا."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.