ئەمریکا بۆ کۆچبەرانی نایاسایی: بڕۆنەوە 30 گەڵاتان دەدەینێ، ئەگەرنا دەستگیر دەکرێن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بڕیاریدا پاداشتی ئەو کۆچبەرانەی بەویستی خۆیان وڵاتەکە جێدەهێڵن لە 1000 دۆلارەوە بۆ 3000 دۆلار زیاد بکات و وەزیری ئاسایشی نیشتمانیش دەڵێت: "ئەوەی نەڕوات دەستگیر دەکرێت و هەرگیز ناتوانێت بگەڕێتەوە."
 
وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، هەر کۆچبەرێکی بێبەڵگەنامە کە تاوەکو 31ی کانوونی یەکەمی 2025 بە خواستی خۆی وڵات جێبهێڵێت، بڕی 3000 دۆلاری پێدەدرێت؛ جگە لەوەش بلیتی فڕۆکەی بۆ دابین دەکرێت و لە هەندێک سزای پەیوەست بە مانەوەی نایاسایی دەبەخشرێت.
 
بۆ وەرگرتنی ئەم پاداشتە، کۆچبەران دەبێت لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی (CBP Home)ـەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن. ئەم ئەپڵیکەیشنە پێشتر لەژێر ناوی (CBP One) بۆ دیاریکردنی کاتی چاوپێکەوتنی پەنابەری بەکاردەهات، بەڵام ئیدارەی ترەمپ گۆڕیویەتی بۆ ئامرازی گەڕانەوەی خۆبەخشانە.
 
مەرجی وەرگرتنی پارەکە ئەوەیە کاتێک حکومەتی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کەسەکە وڵاتی جێهێشتووە، ئەوکات پاداشتەکەی پێدەدرێت.
 
کریستی نۆم، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا هۆشداریدا و گوتی: "ئەو کەسانەی سوود لەم دەرفەتە وەرناگرن، دەدۆزرێنەوە، دەستگیر دەکرێن و دیپۆرت دەکرێنەوە و هەرگیز رێگەی گەڕانەوەیان بۆ ئەمریکا پێ نادرێت."
 
بەرپرسانی ئەمریکا هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی سەر باجدەران دەگەڕێننەوە؛ بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی فەرمانگەی کۆچ و گومرگ (ICE)، تێچووی دەستگیرکردن و دەرکردنی یەک کۆچبەر نزیکەی 17 هەزار دۆلارە، بۆیە پێدانی 3000 دۆلار تێچوویەکی کەمترە بۆ حکومەت.
 
لە مانگی تشرینی یەکەمدا، حکومەتی ئەمریکا پلانێکی راگەیاند بۆ پێدانی پاداشتی دوو هەزار و 500 دۆلار بەو مێردمنداڵە کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت بە ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی، لە کانوونی دووەمی 2025ـەوە تاوەکو ئێستا، ملیۆنێک و 900 هەزار کۆچبەری بێبەڵگەنامە "بە ئارەزوومەندانە" وڵاتەکەیان جێهێشتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رۆبۆتەکان لە رۆژێکدا دەتوانن 1,200 مەتر دووجا پاکبکەنەوە.

چین؛ رۆبۆتی سپایدەرمان بۆ خاوێنکردنەوەی باڵەخانە بەرزەکان بەکاردەهێنرێت

زانایانی چین نەوەیەکی نوێی رۆبۆتیان دروستکردووە کە وەک پیاوی جاڵجاڵۆکە (سپایدەرمان) بە باڵەخانە بەرزەکاندا سەردەکەون و جامەکان خاوێن دەکەنەوە؛ ئەم تەکنەلۆژیا نوێیەش بە مەبەستی نەهێشتنی مەترسییەکانی گیانلەدەستدانی کرێکاران پەرەی پێدراوە.