ئەمریکا؛ پڕۆژە یاسا جوانە گەورەکە لە ئەنجوومەنی پیران پەسەندکرا

02-07-2025
پرۆژەکە سیستمی باج لە ئەمریکا بەتەواوی دەگۆڕێت و خەرجییەکانی بەرگری زیاد دەکات.
پرۆژەکە سیستمی باج لە ئەمریکا بەتەواوی دەگۆڕێت و خەرجییەکانی بەرگری زیاد دەکات.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پرۆژەیاسا جوانە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ دوای مشتومڕێکی زۆر لە ئەنجوومەنی پیران پەسندکرا. پرۆژەکە سیستمی باج لە ئەمریکا بەتەواوی دەگۆڕێت و خەرجییەکانی بەرگری زیاد دەکات.
 
دەنگەکان 50 بە 50 بوون و دواجار بە دەنگی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پەسندکرا.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای پەسندکردنی پرۆژەکە گوتی، "رۆژێکی گەورەمان هەبوو. پرۆژەیاساکە لە ئەنجوومەنی پیران پەسەندکرا و پێم وایە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش پەسند دەکرێ. لەبەر ئەوە خۆشحاڵم و دەبێت بزانین چی روودەدات."
 
بەپێی پڕۆژەیاساکە، لە 10 ساڵدا بە بەهای 4 تریلیۆن دۆلار باجی سەر هاووڵاتییان و ویلایەتەکان کەم دەکرێتەوە.
 
هاووڵاتییان ئێستا دەتوانن تاوەکو 40 هەزار دۆلار باجی کەمتر بدەنە حکومەتی فیدراڵی بەو مەرجەی باجیان دابێتە حکومەتە لۆکاڵییەکان.
 
پرۆژەیاساکە هەموو پاڵپشتییەکانی سەردەمی بایدنی بۆ پێشخستنی وزە نوێبووەوەکان لاداوە.
 
یەکێک لەو رەخنانەی کە لە پرۆژەکە دەگیرێت کەمکردنەوەی پاڵپشتییەکانی حکومەتە بۆ خێزانەکان و کەمکردنەوەی خەرجی تەندروستییە بە بڕی 960 ملیار دۆلار.
 
شێلی بێرکلی، سەرۆکشارەوانیی لاس ڤێگاس ئاماژە بەوە دەدات، "پرۆژە جوانە گەورەکە بە ئاسانی دەتوانێت ببێتە پرۆژە خراپە گەورەکە. نیگەرانی کەمکردنەوەی خەرجییە تەندروستییەکانم. لە ویلایەتێکی وەک نیڤادا خەڵکێکی زۆرمان هەیە کە بیمەی تەندروستییان نییە. کاتێک بیمەی تەندروستیت نییە، بەو مانا نییە کە نەخۆش ناکەوی. بەو مانایە کە کاتێک نەخۆش کەوتیت سەردانی پزیشک ناکەیت تا ئەو کاتەی دەکەویتە دۆخی فریاکەوتنەوە و دواجار خۆت لە نەخۆشخانە دەبینیتەوە."
 
لە پرۆژەیاساکەدا ساڵانە بەبڕی 150 ملیار دۆلار خەرجی بەرگری زیادکراوە؛ بۆ ئاسایشی سنوورەکانیش 350 ملیار دۆلار زیادکراوە.
 
بریارە پێش چواری ئەم مانگە پرۆژەیاسا جوانە گەورەکە بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و بخرێتە دەنگدانەوە.
 
پشێبینیکراوە پرۆژەیاسا جوانەکە قەبارەی قەرزەکانی حکومەتی ئەمریکا 5 تریلیۆن زیادبکات.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.