تاقیکردنەوە لەسەر بارگاویکردنی ئۆتۆمبێل دەکرێت لەسەر رێگە خێراکان

03-10-2023
یەکێک لە شێوازەکانی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێل لە رێگەی بێتەلەوە دەبێت
یەکێک لە شێوازەکانی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێل لە رێگەی بێتەلەوە دەبێت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تاقیکردنەوە لەسەر چەندین جۆر تەکنەلۆجیا دەکرێت بۆ دروستکردنی رێگەکان بەجۆرێک کە بتوانن ئۆتۆمبێلەکان لە کاتی رۆیشتندا بارگاوی بکەنەوە. بۆ ئەوەی رێگەکان ئۆتۆمبێل بارگاوی بکەنەوە، سێ شێوازی زانستی هەن.
 
شێوازی یەکەمیان: بارگاویکردنەوەی بێتەل یاخود بێ وایەر، بە جۆرێک کە کۆیلی موگناتیسی لەژێر رێگەکە دەنێژرێن و کاتێک ئۆتۆمبێلەکان بەسەریاندا تێدەپەڕن، بوارێکی موگناتیسی دروستدەکەن. کۆیلێکی دیکە بە ژێرەوەی ئۆتۆمبێلەکانەوە دەبەسترێت و بوارە موگناتیسییەکە دەگۆڕێت بۆ کارەبا. ئێستا ئەم سیستمە لاواز و تێچووەکەیشی زۆرە. هەروەها نازانرێت زیانی بوارە موگناتیسییەکە بۆ مرۆڤ چی دەبێت.
 
رێگەی دووەم بریتییە لە دانانی لاکێشەیەکی کانزایی بەدرێژایی رێگەکە. لەژێرەوەی ئۆتۆمبێلەکانیش تەلێکی کانزایی شۆڕدەبێتەوە و لە لاکێشە کارەباییەکە دەخشێت و ئۆتۆمبێلەکە بارگاوی دەکاتەوە. ئەم شێوازەش پێویستی بە دەستکاریکردنی گەورە هەیە لە رێگەکاندا.
 
رێگەی سێیەم هەڵواسینی تەلی کارەباییە بەسەر رێگەکاندا هاوشێوەی شەمەندەفەرەکان. ئامێرێک کە پێی دەگوترێت پانتۆگراف، لەسەر بانی ئۆتۆمبێلەکان دادەنرێت و کارەبا لە تەلەکانەوە بۆ ئۆتۆمبێلەکان دەگوازێتەوە. ئەمە بە چارەسەرێکی بەهێز دادەنرێت، بەڵام تەنیا بۆ بارهەڵگرەکان، چونکە بەرزیی پێویستیان هەیە بۆ گەیشتن بە تەلە هەڵواسراوەکان، بەڵام تەلەکانیش خاڵی نەرێنییان هەیە، دەکرێت ناسک بن و بەرگەی گەرمیی زۆر نەگرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.