دادگەی باڵای ئەورووپا: ئەو کۆچبەرانەی کێشەی خوێندارییان هەیە مافی پەنابەرییان پێنادەین

04-04-2025
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک کۆچبەر لە ئەورووپا
ژمارەیەک کۆچبەر لە ئەورووپا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگەی باڵای ئەورووپا بڕیاری دا چیدیکە کێشەی خوێنداری نابێتە هۆکار بۆ پێدانی مافی پەنابەری یان پاراستن بە کۆچبەران. بڕیارەکە دوای ئەوە هات کە لەسەر کەیسێکی خوێنداری داواکاریی پەناخوازێک لە نەمسا رەتکرایەوە.
 
دادگەی باڵای ئەورووپا، کە بنکەکەی لە لوکسەمبۆرگە، بڕیاری دا چیدیکە مافی پەنابەری نەدرێتە ئەوانەی دەچنە ئەورووپا و دەڵێن، لە وڵاتی خۆیان کێشەی خوێنداریی ماڵباتییان بۆ دروستبووە.
 
جاران هەندێک لەو کۆچبەرانەی دەچوونە ئەورووپا؛ دەیانگوت، ماڵباتەکەیان لەگەڵ ماڵباتێکی دیکە کێشەی خوێندارییان لێ دروستبووە و ئەوان لەترسی ئەوەی لەو کێشانەدا بکوژرێن وڵاتەکەیان جێهێشتووە. هەندێکی دیکە دەیانگوت، لەگەڵ کچێک یەکدییان خۆشویستووە و دوای ئەوەی ئاشکرا بوون، کچەکە کوژراوە.
 
بەپێی بڕیاری دادگەکە، چیدیکە ئەو چیرۆکانە بەس نین بۆئەوەی کۆچبەرێک مافی پەنابەری یان پاراستنی مرۆییانەی بدرێتێ.
 
دادگەی باڵای ئەورووپا دەڵێت، مەرجی وەرگرتنی مافی پەنابەری دەبێت ئەوە بێت کە کەسەکە مەترسیی دەستگیرکردن و ئازاردانی لەسەربێت، بەهۆی رەگەز، بیروبۆچوونی سیاسی و ئایینی، یانیش سەر بە نەتەوەیەکی دیاریکراوی هەڕەشەلێکراو بێت، یانیش سەر بە گرووپێکی کۆمەڵایەتی بێت کە لە کۆمەڵگەدا قبووڵ ناکرێت؛ بۆ نموونە هاوڕەگەزخوازی.
 
بڕیارەکەی دادگەکە دوای ئەوە هات، لە نەمسا کۆچبەرێکی ئەفغانی داوای پەنابەرییەکەی رەتکرایەوە و داوای تێهەڵچوونەوەی بڕیارەکەی کردبوو. کۆچبەرەکە گوتبووی، لەسەر کێشەی زەویوزار باوکی و برایەکی کوژراون و ئەویش مەترسیی لەسەرە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.