وەشانی GTA6 دواخرا بۆ ساڵی 2026

04-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای رۆکستار گەیمز هەواڵێکی ناخۆشی بۆ گەیمەرەکان هەیە. GTA6 ئەم ساڵ بەردەست نابێت و دەکەوێتە ساڵی داهاتوو. 

کۆمپانیاکە لە ساڵی 2014ـەوە سەرقاڵی پەرەپێدانی یارییە ئەلیکترۆنییەکەیە و هەندێ راپۆرت دەڵێن، تێچووەکەی بە دوو ملیار دۆلار لەسەر کۆمپانیا ئەمریکییەکە کەوتووە، واتە نیو ملیار زیاتر لە تێچووی بورجی خەلیفە.
 
کۆمپانیاکە سەرەتا رایگەیاندبوو پاییزی ئەم ساڵ وەشانی شەشەمی یاریی گراند سێفت ئۆتۆ بەردەست دەبێت. بەڵام ئێستا لە ماڵپەڕەکەیەوە داوای لێبووردن لە گەیمەرەکان دەکات و دەڵێت، لە 26ـی ئایاری ساڵی 2026، یارییەکە بە فەرمی بەردەست دەبێت. 
 
کۆمپانیای رۆکستار دەڵێت: "داوای لێبووردن دەکەین کە ئەمە کاتێکی زیاتر لەوەی چاوەڕێتان دەکرد دەخایێنێت. ئەو دڵخۆشی و پەرۆشیەی بۆ گراند سێفت ئۆتۆی نوێ هەیە، وایکرد هەموو تیمەکەمان زیاتر هەست بە دڵنزمی بکەین. دەمانەوێت سوپاسی پشتیوانی و ئارامگریتان بکەین لە کاتێکدا ئێمە کار لەسەر تەواوکردنی یارییەکە دەکەین."
 
درەنگکەوتنی وەشانی یارییەکە، هۆگرانی GTAی بێزارکردووە. 
 
رۆکستار پێشتر چەندین جار بە پێداگرییەوە رایدەگەیاند کە کاتی بەردەستبوونی یارییەکە، ئەم ساڵ تێناپەڕێنێت. 
 
لەبەر ئەوەی کە دوایین جار ترەیلەری یارییەکەی لە کۆتایی ساڵی 2023 بڵاوکردەوە و لەو کاتەوە هیچ ترەیلەرێکی نوێ یان وێنە و ڤیدیۆی دیکەی نیشانی گەیمەرەکان نەداوە، بەشێکیان دەڵێن، ئەو دواخستنەی کە کۆمپانیاکە دەیکات، تەنیا بۆ مەبەستی بەبازاڕکردن و کۆکردنەوەی پارەی زیاترە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا