بەهۆی یاریی ئاگرینەوە لە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکادا زۆرترین ئاژەڵی ماڵی وندەبن

04-07-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
هەڵدانی یاریی ئاگرین لە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا
هەڵدانی یاریی ئاگرین لە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکادا ترس لە چاوی سەگەکان دەبارێت. لەو رۆژەدا لە ترسی ئاهەنگ و یارییە ئاگرینەکان، زۆرترین ئاژەڵی ماڵی وندەبن، بەتایبەتی سەگە ماڵییەکان، بەو پێیەی ئاستی هەستیارییان ئێجگار بەرزە.
 
لەو رۆژەدا ئەمریکییەکان گەورەترین خەمیان سەگەکانیانە، سەردانی ڤێتێرنێرییەکان دەکەن و هەموو رێگەیەک بۆ هێورکردنەوەیان دەگرنەبەر.
 
تۆری فوگەیت، ڤێتێرنەر دەڵێت، "هێشتنەوەی سەگەکانتان لە ماڵەکان رێگەیەکی زۆر باشە بۆ دامرکاندنەوەیان و دوورخستنەوەیان لەو ژاوە ژاوە. دەنگی تەلەڤیزیۆن و رادیۆکە بەرزبکەیتەوە بۆئەوەی سەگەکان گوێیان لەم تەق و تریقە نەبێت. شتانێک هەن دەتوانیت بیکڕیت بۆئەوەی ترسیان نەمێنێت، وەکو فانیلەی هەورەتریشقە، حەبی هێورکردنەوە یاخود چارەسەری هێورکردنەوە."
 
ساڵانە لە 4ی تەممووز بەهۆی یاریی ئاگرین رووداوی زۆر روودەدەن. ئەمساڵ حاکم و سەرۆکشارەوانییەکان رێوشوێنی تووندتر دەگرنەبەر، لە نیویۆرک لە هەموو کوچە و کۆڵانێک پۆلیس و هێزی دژەتیرۆر دەبیندرێن.
 
ئێدوارد جابان، پۆلیسی ئێشکگری بە وەکالەت دەڵێت، "ئێستا هیچ هەڕەشەیەکی دیار بەهۆی یاریی ئاگرینەوە لەسەر رۆژی 4ی تەممووز یاخود هیچ بۆنە و ئاهەنگێک نییە کە لە نیویۆرک بەڕێوەدەچن، بەڵام بێگومان پێشبینیی تووندوتۆڵکردنی رێوشوێنی ئەمنی بکەن لەگەڵ داخستنی شەقام و ترافیکەکان."
 
لە 2022دا 11 کەس بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە لە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکادا گیانیان لەدەستدا، 10200 کەس بریندار بوون، ساڵی پێشتریش 15600 کەس. لە 2022دا رێژەی ونبوونی ئاژەڵی ماڵیش 81% زیادیکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.