بەریتانیا مەرجی قورس بۆ پێدانی وڵاتینامە جێبەجێ دەکات

04-08-2023
چەند پۆلیسێک لەسەر شەقامێکی لەندەن
چەند پۆلیسێک لەسەر شەقامێکی لەندەن
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەریتانیا مەرجی قورس و نوێی بۆ پێدانی وڵاتینامە داناوە، بەتایبەتی ئەوانەی پێشتر چووبنە زیندان، رەنگە هەرگیز نەتوانن پاسپۆرتی بەریتانی وەربگرن، جگە لەوەش، دەگوترێت کۆچبەران دەبردرێنە نێو کەشتییەک لەنێو دەریا کە وەکو زیندان وایە.
 
سولا برەیڤەرمان، وەزیری نێوخۆی بەریتانیا هەواڵێکی ناخۆشی بۆ کۆچبەرانی دانیشتووی وڵاتەکە و لەنێویشیاندا کوردی دیاسپۆرانشینی ئەوێ راگەیاند. لەمەودوا وەرگرتنی وڵاتینامە یان پاسپۆرتی بەریتانی قورس دەکرێت، واتە سەرەڕای ئەوەی کەسێک کە مەرجەکانی وەرگرتنی پاسپۆرتیشی هەبێت، دەکرێت بەهۆی ئەوەی کە ماوەیەک لە زیندان بووبێت، بۆ هەمیشە مافی وەرگرتنی وڵاتینامەی نەبیت.
 
لەلایەکی دیکەشەوە لە میدیاکانی بەریتانیا وێنەی کەشتیی گەورە بڵاودەکرێنەوە کە لە هۆتێل دەچن و لە نێوەڕاستی دەریان. دەگوترێت ئەو کۆچبەرانەی بەشێوەی نایاسایی دەگەنە بەریتانیا، دەبردرێنە نێو ئەو کەشتییانە، کە وەکو زیندانێکی نێو دەریا وایە. 
 
لەوبارەوە د. فازڵ جەمال، شارەزای کۆچبەریی بەریتانیا میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو، رایگەیاند، مەرجەکانی پێدانی وڵاتینامە لە بەریتانیا لە 1ی ئەم مانگەوە تووندتر کراون و گوتی، "ئەو کۆچبەرانەی بە هەر هۆکارێک زیندانی کرابن، مافی داواکردنی وڵاتینامەیان نییە و وڵاتینامەیان پێنادرێت، تەنانەت ئەگەر ساڵێکیش بێت، ئەو کەسەی کارێک بکات مەترسیی بێت بۆسەر ئاسایشی بەریتانیا، ئەگەر وڵاتینامەشی هەبێت، لێی وەردەگیرێتەوە."
 
د. فازڵ جەمال روونیکردەوە، تاوەکو ئێستا بەجیدی هیچ کەس و لایەنێک دژایەتیی یاسا نوێیەکەی نەکردووە و دەشڵێت، "یاساکە کاریگەریی نەرێنی زۆری دەبێت، بۆ نموونە لەوانەیە کەسێک لەکاتی سەرپێچییەکی بچووک ئەوا چارەنووسی بکەوێتە مەترسییەوە و ئەو کات دادگە یاریی بە یاساکەوە بکات و دیپۆرتبکرێتەوە، بۆیە زۆر گرنگە کۆچبەران زمان بە باشی بزانن و شارەزای یاساکان بن و وەکو خۆیان جێبەجێی بکەن".
 
لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا، د. فازڵ جەمال ئاشکرایکرد، بەپێی راپرسییەکان، خەڵکی بەریتانیا دڵخۆشن بە یاسا نوێیەکە و نایانەوێ چیتر کۆچبەر بە لێشاو روو لە وڵاتەکەیان بەکەن. گوتیشی، "ئەم ویستەی هاووڵاتییانی بەریتانیا وایان لە حیزبە سیاسییەکان کردووە جیدی بن لەسەر جێبەجێکردنی یاساکە، چونکە کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەبێت".
 
لەبارەی نیشتەجێکردنی کۆچبەران لەنێو کەشتییدا، د. فازڵ جەمال باسی لەوە کرد، "ئەو کەشتییەی بڕیارە کۆچبەران تێیدا نیشتەجێ بکرێن، بە کرێ گیراوە بۆ 18 ماوەی مانگ، واتە تاوەکو دوای هەڵبژاردن، لە کاتێکدا کەشتییەکە بۆ ژیان گونجاو نییە کە بڕیارە 500 گەنجی سینگڵ لە کەشتییەکەدا نیشتەجێبکرێن".
 
د. فازڵ جەمال دەشڵێت، "کەشتییەکە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە و کاری پێناکرێت، چونکە خەرجیی زۆر دەخاتە سەر حکومەت بۆ نموونە مانگانە 7 ملیۆن پاوەند بۆ پێداویستییەکانی کەشتییەکە خەرج دەکرێت".
 
رۆژی سێشەممە، 18ـی تەممووزی 2023، پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ، یاسای مشتومڕهێنی پەیوەست بە کۆچی نایاسیی پەسند کرد. بەو پێیەش، لەمەبەدواوە، هەرکەسێک بە بەلەم و بەڕێگەی نایاسایی و قاچاخ پێ بنێتە نێو خاکی بەریتانیا، لە مافی پەنابەرێتی بێبەش دەکرێت و دیپۆرت دەکرێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە