بەهۆی ناڕەزایی موسڵمانانەوە سوێد سنوورەکانی تووندتر دەکات

04-08-2023
دوو پۆلیسی سوێدی
دوو پۆلیسی سوێدی
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ناڕەزایی موسڵمانانەوە، سوێد سنوورەکانی تووندتر دەکات، رەنگە ئەگەر لە وڵاتێکی دیکەی ئەوروپاوە بە ئۆتۆمبێل کەسێک بچێتە سوێد، لەسەر سنوور رێگەی لێبگیرێت و بۆماوەیەک لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
 
ئۆڵف کریستەرسۆن، سەرۆکوەزیرانی سوێد رایگەیاندووە کە کار لەسەر یاسایەکی نوێ دەکەن بۆئەوەی هێزەکانی پۆلیس دەستیان کراوەتر بێت لە کۆنترۆڵکردن و پشکنینی خەڵک لەسەر سنوورەکان. 
 
سەرۆکوەزیرانی سوێد روونیکردووەتەوە، هەر کەسێک لە هەر وڵاتێکی دیکەوە بە ئۆتۆمبێل بچێتە وڵاتەکەی، دەبێت چاوەڕێ بکات کە پۆلیس جگە لە کۆنترۆڵکردنی ناسنامەکەی، ئۆتۆمبێلەکە و خۆیشی بپشکنن، هەروەها ئەگەر کەسەکە موسڵمان بێت و خزمێکی نزیکی نەبێت لە سوێد یان کارێکی سەلمێندراوی نەبێت، رەنگە رێگەی پێنەدرێت بچێتە ئەو وڵاتەوە. 
 
بەپێی ئەوەی سوێد ئەندامی یەکێتیی ئەوروپایە و لە زۆنی شینگندایە، سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا کۆنترۆڵیان لێ نییە،  بەڵام لە ترسی کاردانەوەی موسڵمانان بەرامبەر سووتاندنی قورئان، حکومەتی سوێد دەیەوێ جار جارە لەسەر سنوورەکانی کۆنترۆڵ هەبێت. 
 
لە 28ی مانگی حوزەیران، هاووڵاتییەکی عێراقی کە لە سوێد دەژی، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەمەش ناڕەزایی موسڵمانانی لە سەرانسەری جیهان لێکەوتەوە و لە چەندین وڵات بە خۆپێشاندان و ناڕەزایی، سەرکۆنەی کردەکەی سەلوان مۆمیکا کرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.