رووداو دیجیتاڵ
لە نەمسا دوای ئەوەی رێوشوێنەکانی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران ئاسان کرا، دەردەکەوێت کە ئەمساڵ بەهۆی ئەو ئاسانکارییانەوە رێژەی داواکردنی مافی پەنابەری لە نەمسا زۆر کەمیانکردووە.
بەپێی ئەو داتایانەی گێرهارد کارنە، وەزیری نێوخۆ و کۆچبەریی نەمسا بڵاویکردوونەتەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تەنیا 23 هەزار داواکاریی پەنابەری پێشکێشی وڵاتەکە کراون. ئەمەش بەراورد بە پار، دەریدەخات کە 30% کەمیکردووە.
وەزیرە نەمساییەکە دەڵێت، ئەمساڵ رێوشوێنی تووند گیراونەتەبەر و ئەو کەمکردنەوەیە ئەنجامی ئەو رێوشوێنانەیە. وەکو ئەو باسی دەکات، کۆنترۆڵێکی تووندتری سنوورەکانی نەمسا دەکرێت و ئەوەی داوای مافی پەنابەری بکات، بەزوویی کەیسەکەی یەکلایی دەکرێتەوە.
جگە لەوەش ئەو وەزیرە باسی لەوەش کردووە کە دیپۆرتکردنەوەی ئەوانەی داواکانیان رەتدەکرێنەوە خێراتر دەکرێت. گوتیشی، ئەمساڵ 5872 کەس لە نەمساوە دیپۆرتکراونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ