رووداو دیجیتاڵ
لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی پارێزگاری لامبێث لە باژێرڤانیی لەندەنی گەورە، بە فەرمی و لەژێر ئاڵای کوردستاندا پەیکەری عومەری خاوەر دادەنرێت، پەیکەرەکەش لەلایەن سەرباز بەرزنجییەوە هێنراوەتە ئەو شوێنە و لە مەراسیمێکدا دانراوە.
سەرباز بەرزنجی کوردێکی دانیشتووی لەندەنە لە ماوەی رابردوو بە فەرمی وەکو پارێزگاری لامبێث هەڵبژێردرا، ئەمەش یەکەمجاربوو لە مێژووی وڵاتانی رۆژئاواییدا کوردێک ببێتە پارێزگاری بەشێکی گرنگی پایتەختی بەریتانیا.
ئێستا کوردێک لە وڵاتەی کە دەیانگوت قەت خۆری لێ ئاوانابێت، پارێزگارە و شازادەی بەریتانی دێن و پیرۆزبایی لێدەکەن و سەربازەکانیان وێنەی لەگەڵ دەگرن و سیاسییەکانیان راوێژی پێدەکەن.
سەرباز بەرزنجی بۆ یەکەمجار لە دیاسپۆرا چیرۆکی هاتنی بۆ بەریتانیا دەگێڕێتەوە. باسی ئەو سەختییانە دەکات کە چەشتوونی و چۆن لەنێو سیاسەتی بەریتانیادا هەنگاو بە هەنگاوی بڕی و ئێستاش وەک پارێزگارێک لەو وڵاتە ئاڵنگارییەکانی بەردەمی چین؟
لەنێو ئەو هۆڵەی پارێزگارە کوردەکە بە جلوبەرگە ناوازەکەی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی پارێزگا دەکات، شێخ سەرباز باسی نەریتەکانی نێو دیموکراسیی بەریتانی بۆ بینەرانی رووداو دەکات. باسی ئەوەش دەکات کە هەر لەو هۆڵەدا ئەوانەی دەبنە هاووڵاتیی بەریتانی لەبەردەم ئەو سیاسەتڤانە کوردەدا سوێندی یاسایی دەخۆن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ