حکومەتی ئەڵمانیا ئاسانکاری بۆ پێشکێشکارانی وەڵاتینامە دەکات

05-01-2024
دیمەنێکی شاری بەرلین، پایتەختی ئەڵمانیا
دیمەنێکی شاری بەرلین، پایتەختی ئەڵمانیا
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە رابردوودا سیستمی داواکردنی وەڵاتینامە یان پاسپۆرتی ئەڵمانی ئاڵۆزبوو، ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکێش دەکرد ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانیدا دەمانەوە، بەڵام ئێستا هەرێمی بەرلینی ئەڵمانیا ئەو کیشەیەی چارەسەر کردووە، پێشکێشکارانی وەڵاتینامە دەتوانن بە فۆڕمێکی ئۆنلاین داوای بکەن. 
 
دەستپێکی بەرنامەی دیاسپۆرا کە هێمن عەبدوڵڵا پێشکێشی دەکات، لە ساڵی نوێدا بە هەواڵێکی خۆش بۆ ئەو کەسانەی لە هەرێمی بەرلینی ئەڵمانیا دەژین دەستیپێکرد، ئەو کەسانەی لەو شارە دەژین دەتوانن بە ئۆنلاین داوای وەڵاتینامە و پاسپۆرت لە حکومەتی ئەڵمانیا بکەن. 
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە لەسەر ماڵپەڕی berlin.de ئەو کەسانە دەتوانن داواکارییەکانیان بەشێوەی ئۆنلاین پێشکەش بکەن. هەروەها ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستن بۆ دەستپێکردنی پڕکردنەوەی فۆرمی داواکارییەکە روونکراونەتەوە.
 
ئەو مەرجانەی لە فۆڕمە ئۆنلاینەکەدا دیاریکراوە روونکراوەتەوە کە ئەو کەسە پێویستە ماوەی هەشت ساڵ بێت لە ئەڵمانیا بژی یاخود حەوت ساڵ بێت لەو وڵاتە بێت و کۆرسی خۆگونجاندن (ئینتگراسیۆن)ـی تەواوکردبێت، ئەگەر داواکار شەش ساڵیش بێت لە ئەڵمانیا بێت پێویستە بڕوانامەی فێربوونی زمانی بۆ ئاستی (B2) وەرگرتبێت، هەروەها ئەو کەسانەی تەنیا سێ ساڵ بێت لە ئەڵمانیا بژین ئەوا دەبێت هاوسەگیری لەگەڵ کەسێکی خاوەن وەڵاتینامە کردبێت ئەو کات دەتوانن فۆڕمی داواکارییەکە پڕبکەنەوە. 
 
لە روونکردنەوەکەدا باس لەوەشکراوە کە ئەو کەسانەی ئەندامانی خێزانەکانیان ئەو مەرجانەیان تێدان و خاڵەکانی پێشووتر نایانگرێتەوە، بەڵکو دەتوانن لەگەڵ ماڵباتەکانیان داوای بوونە هاووڵاتیی ئەڵمانیا بکەن. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە