یۆنان: ئەم ساڵ هاتنی کۆچبەر کەمی کردووە

05-02-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ خۆیان گەیاندووەتە یۆنان نزیکەی 3 هەزار و 795 کۆچبەرن؛ ئەمەش بەراورد بە مانگی پێشتری، لە 30٪ کەمترە.
 
رۆژی دووشەممە 5-2-2024، وەزارەتی کۆچ و پەنابەریی یۆنان رایگەیاند، "گوشاری کۆچبەران بۆ سەر وڵاتمان تاڕادەیەکی زۆر کەم بووەتەوە و رێگەی دەربازبوونی کۆچبەران بۆ نێو یۆنان لە ناوچەی ئێڤرۆسی هاوسنووری تورکیا و هەروەها لە باشووری رۆژهەڵاتی دەریای ئیجەوە کەم بووەتەوە".
 
وەزارەتی کۆچ و پەنابەریی یۆنان رایگەیاند، "ساڵی 2023 ژمارەی کۆچبەرانی هاتوو بۆ یۆنان زیاتر بووە لەوانەی کە وڵاتیان بەجێهێشتووە، بەڵام لە یەکەم مانگی ساڵی 2024دا ژمارەی رۆیشتووان دوو هێندەی هاتووان بووە"، بەو جۆرەش لە 30 رۆژی مانگی رابردوودا سەرووی 7 هەزار و 500 کۆچبەر یۆنانیان بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا جێهێشتووە.
 
یۆنان یەکێكە لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە کۆچبەران وەک وێستگەیەک بەکاریدەهێنن بۆ چوون بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.
 
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، لە مانگی کانوونی دووەم تاوەکو حوزەیرانی 2023، نزیکەی 130 هەزار کۆچبەر روویان کردووەتە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا کە لە پلەی یەکەم یۆنان پاشان وڵاتانی ئیتالیا، بولگاریا، سێربیا و بۆسنیا دێن. زۆربەی کۆچبەرەکانیش خەڵکی ئەفغانستان، سووریا، پاکستان و وڵاتانی باکووری ئەفریقیان.
 
لە حوزەیران تاوەکو کانوونی یەکەمی هەمان ساڵ نزیکەی 60 هەزار کۆچبەر روویانکردووەتە ئەو وڵاتانە؛ وەزیری کۆچ و پەنابەریی یۆنان لەو بارەیەوە دەڵێت، "پێچەوانەی پێشبینییەکان لە وەرزی زستاندا بەراورد بە هاوین؛ ژمارەی کۆچبەران کە روو دەکەنە ئەوروپا زیاترە."
 
ئاژانسی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، لە کۆی ئەو 130 هەزار کۆچبەرە نزیکەی 19 هەزار و 500یان منداڵن.
 
لە مانگی ئاداری ساڵی 2023، حکومەتی یۆنان لەگەڵ ئاژانسی فرۆنتێکس رێککەوتنی تایبەت بە گەڕانەوەی بەزۆر یان خۆویستانەی کۆچبەرانی واژۆکرد؛ فرۆنتێكس ئاژانسی ئەوروپایە بۆ رێکخستنی ئۆپەراسیۆنەکانی تایبەت بە پاراستنی سنوورە دەرەکییەکانی ئەوروپا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە