ترەمپ: بەربژێرێکی نموونەیی نیم بۆ بەهەشت، بەڵام دەچمە ناوی

05-02-2026
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، ئەو بەربژێرێکی نموونەیی نییە بۆ چوونە بەهەشت، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەچێتە ناوی.
 
لە گوتارێکیدا لە رێوڕەسمی "نانی بەیانیی نزا نیشتمانییەکان"، ترەمپ باسی لە چانسەکانی خۆی بۆ چوونە نێو بەهەشت کرد و گوتی: "بە راستی بڕوام وایە دەچمە ناوی. مەبەستم ئەوەیە، من بەربژێرێکی نموونەیی نیم، بەڵام کاری زۆر باشم بۆ خەڵکی نموونەیی کردووە."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە لێدوانەکانی رابردووی کرد کە ببووە هۆی هەرا و رەخنەی میدیایی و گوتی، ئەو قسانەی پێشتر کە گوتبووی "لە رێگەی بەهەشتدا نییە"، تەنیا بۆ گاڵتە و گەپ بووە.
 
ترەمپ روونیکردەوە کە زۆرجار بە شێوەی توانج لەگەڵ میدیا دەدوێت و گوتی: "ئەوان وشەکانی تۆ دەنووسنەوە"، هاوکات گاڵتەی بەو بڵاوکراوە میدیاییانە کرد کە دوای لێدوانەکانی رابردووی بڵاوکرانەوە و دووپاتی کردەوە کە "تەنیا گاڵتەی کردووە."
 
ئەم قسانەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە دێن، کە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لە کاتی گەشتکردنی بۆ ئیسرائیل، لەناو فڕۆکە بە رۆژنامەنووسانی گوتبوو: "بڕوا ناکەم هیچ شتێک هەبێت من بباتە بەهەشتەوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای سوێد و باڵەخانەی حکومەتەکەی

سوێد رێکاری تووند بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەگرێتەبەر

پۆلیسی سوێد رایگەیاند، رێکاری تووندی ئەمنی لە دەوروبەری باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە شاری ستۆکھۆڵم دەگرنە بەر و دەسەڵاتی تایبەت بە پۆلیس دەدەن بۆ پشکنینی هاووڵاتیان و ئۆتۆمبێلەکان، ئەوەش بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگی رۆژھەڵاتی نێوەڕاستەوەیە