رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ، مارکۆ روبیۆ رۆژی هەینی لە فەرەنسا لەگەڵ هاوتاکانی لە گرووپی حەوت کۆدەبێتەوە و پرسی شەڕی ئێران تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.
کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە کە واشنتن لەگەڵ تاران دەستی بە گفتوگۆ کردووە و ئامانج لە گفتوگۆکەش رێککەوتنە.
تۆمی پیگۆت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ، روبیۆ لەگەڵ هاوتاکانی باسی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا، دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەراست و "هەڕەشەکانی سەر ئاشتی و سەقامگیری جیهان" دەکات.
وڵاتانی گرووپی حەوت بریتین لە ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، کەنەدا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ژاپۆن.
هەرچەندە هەموو وڵاتانی گرووپی حەوت هاوپەیمانی نزیکی ئەمریکان، بەڵام هیچ کامیان ئاماژەی بەوە نەکردووە کە بەشداری شەڕی ئێران دەکات یان شانبەشانی ئەمریکا هەوڵی کردنەوەی تەنگەی هورمز دەدات. ئەوەش بووەتە هۆی توڕەبوونی دۆناڵد ترەمپ.
پێشتر وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەی حەوت داوای کۆتاییهێنانێکی "بەپەلە و بێ مەرج"یان کرد بۆ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ