رووداو دیجیتاڵ
وەزیری بەرگریی کۆڵۆمبیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی کەمێک دوای فڕینی لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە کەوتووەتە خوارەوە.
رۆژی دووشەممە، 23ـی ئاداری 2026، سوپای کۆڵۆمبیا رایگەیاند، نزیکەی 80 سەرباز گیانیان لەدەستداوە.
پێدرۆ سانچێز، وەزیری بەرگری لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا ئاماژەی بەوە کرد، کە "رووداوە دڵتەزێنەکە" لە پورتۆ لێگویزامۆ روویداوە؛ کە شارۆچکەیەکی دوورەدەستە لە پارێزگای پوتومایۆی ئەمازۆن، لەسەر سنووری پیرۆ و ئیکوادۆر.
لەو وێنانەی کە میدیا ناوخۆییەکان لەسەر ئینتەرنێت بڵاویانکردوونەتەوە، دەردەکەوێت کە دووکەڵێکی رەش لەو کێڵگەیە بەرزدەبێتەوە، کە فڕۆکەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە، هەروەها بارهەڵگرێک کە سەربازی هەڵگرتووە بەپەلە بەرەو شوێنی رووداوەکە دەڕوات.
فرۆکەکە لە جۆری (Hercules C-130) بووە.
وەزیری بەرگری رایگەیاند، کە تیمەکانی فریاگوزاری رەوانەی شوێنی تێکشکانەکە کراون و تاوەکو ئێستا نازانن هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی چییە.
سانچێز نووسیویەتی: "ئەم رووداوە زۆر ئازاربەخشە بۆ وڵاتەکەمان. هیوادارین نزاکانمان یارمەتیدەر بن بۆ کەمکردنەوەی بەشێک لەو ئازارە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ