ئەڵمانیا دوو قاچاخچی کە ویستوویانە 28 کۆچبەر ببەنە وڵاتەکە، دەستگیر دەکات

05-04-2024
رووداو @Rudawkurdish
هەفتەی رابردوو پۆلیسی ئەڵمانیا دوو قاچاخچی بە نەتەوە تورکی دەستگیرکرد.
هەفتەی رابردوو پۆلیسی ئەڵمانیا دوو قاچاخچی بە نەتەوە تورکی دەستگیرکرد.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
هەفتەی رابردوو پۆلیسی ئەڵمانیا دوو قاچاخچی بە نەتەوە تورکی دەستگیرکرد کە ویستبوویان 28 کۆچبەر بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە چیکەوە ببەنە نێو ئەو وڵاتە، بەپێی زانیارییەکانی دیاسپۆرا لەنێو کۆچبەرەکاندا کوردیشی تێدابووە.
 
شەوی هەیینی، یەکێک لە مژارەکانی بەرنامەی دیاسپۆرا کە هێمن عەبدوڵڵا پێشکێشی کرد باسکردنی ئەو چالاکییەی پۆلیسی ئەڵمانیا و دۆخی تەندروستیی ئەو کۆچبەرانە بوو.
 
لە راگەیێندراوێکدا پۆلیسی ئەڵمانیا باس لەوە دەکات، رۆژی یەکشەممەی رابردوو، 31-03-2024، بارهەڵگرێکی ساردکەرەوەیان وەستاندووە و لە کاتی پشکنیندا 28 کۆچبەریان تێدا دۆزیوەتەوە.
 
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، "دۆخی تەندروستیی کۆچبەرەکان زۆر خراپ بووە، چونکە ساردکەرەوەکە هیچ پەنجەرە و ئاڵۆگۆڕێکی هەوای نەبووە و هەوای نێو ساردکەرەوەکەش نەگۆڕدراوە، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانیان دروست کردبوو."
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لەنێو ئەو کۆچبەرانەدا منداڵیشی تێدا بووە، ئێستا 23 کۆچبەریان لە ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرییان کردووە و پێنج منداڵ لەوانەش رەوانەی شوێنی تایبەت بە منداڵان کراون. 
 
لەبارەی دوو قاچاخچییەکەوە پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، تەمەنیان 26 و 52 ساڵە، ئێستا لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.