رووداو دیجیتاڵ
ئەوانەی بەنیازن ئەمڕۆژانە بۆ پشوو لە ئەڵمانیاوە بچنە نەمسا، ئەم هەواڵە بۆ ئێوەیە، چونکە لەسەر سنوور دەپشکنرێن.
ئەو جۆرە پشکنینە لەنێو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپادا نائاساییە، بەڵام نایاسایی نییە.
نەمسا و ئەڵمانیا بەردەوام بۆ رێگەگرتن لە هاتن و چوونی کۆچبەرانی نایاسایی ئەو خاڵانەی پشکنینیان دادەنا، بەڵام ئەمجارە نەمسا لەبەر مادەی هۆشبەر دایدەنێت.
لەم هەفتەیەوە یاسای نوێ لە ئەڵمانیا بۆ بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر کاریان پێدەکرێ. بەپێی ئەو یاسایانە چیدیکە بەکارهێنانی هەندێک مادەی هۆشبەر (کە پێیاندەگوترێ سۆفت درەگس) قەدەخە نین و لە زۆر شوێنی ئەڵمانیا خەڵک دەتوانێ بەکاریان بهێنێ.
لەگەڵ ئەوەشدا بازرگانیپێکردنی هێشتاش قەدەخەیە. وەزیری نێوخۆی نەمسا دەڵێت، دەیانەوێ بەو خاڵی پشکنینانە هاووڵاتییانیان بپارێزن لەوانەی لە دیوی ئەڵمانیا مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنن و دەگەڕێنەوە دیوی نەمسا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ