رووداو دیجیتاڵ
قوبرس پەنجە لەگەڵ دیاردەیەکی نوێ نەرم دەکات. ئەویش هاتنی کۆچبەرانە لەڕێگەی دەریاوە و لە لوبنان یان سووریاوە.
تەنیا ئەم هەفتەیە 800 کۆچبەر لەو رێگەیەوە خۆیان گەیاندووەتە نێو خاکی یەکێتیی ئەوروپا.
ئەمە وایکردووە سەرۆکی قوبرس کۆبوونەوەی بەپەلە بە کابینەی حکومەتی وڵاتەکەی بکات و رایگەیاندووە، "قوبرس کەوتووەتە نێو قەیرانێکی گەورە".
قوبرس داوای لە یەکێتیی ئەوروپا کردووە فریای وڵاتەکەی بکەوێ. بەپێی زانیارییە بەراییەکان گەشتێک بە کەشتیی ماسیگری بۆ کۆچبەرە نایاساییەکان لە سووریا یان لوبنانەوە بۆ قوبرس بە 10 کاژێر تەواو دەبێ. ئەمەش وایکردووە ببێتە رێگەیەکی نوێی سەرنجڕاکێش بۆ هاتنی کۆچبەران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ