رووسیا: چوار درۆنمان تێکشکاند کە بەرەو مۆسکۆ دەڕۆیشتن

05-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دامودەزگەکانی رووسیا رۆژی دووشەممە رایانگەیاند، هێزەکانیان بەرپەرچی چوار درۆنیان داوەتەوە کە بەرەو مۆسکۆ دەڕۆیشتن، ئەوەش چەند رۆژێک پێش ئەوەی سەرکردە بیانییەکان بۆ نمایشێکی سەربازی لە گۆڕەپانی سووری پایتەخت کۆببنەوە.
 
سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ لە پۆستێکدا لە تەلەگرام رایگەیاند گوتی، هێزەکانی بەرگری لە ناوچەی پۆدۆلسک "بەرپەرچی هێرشی چوار درۆنیان دایەوە کە بەرەو مۆسکۆ دەڕۆیشتن".
 
سۆبیانین گوتی، هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانەکان لەو شوێنەی درۆنەکان کەوتوونەتە خوارەوە نییە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، پسپۆڕانی خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان لە شوێنی رووداوەکەن.
 
9ی ئایار نمایشێکی سەربازی لە گۆڕەپانی سوور دەکرێت و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ئەو وڵاتە وەک بەشێک لە ئاهەنگەکانی یادکردنەوەی جەنگی دووەمی جیهانی گوتارێک پێشكێش دەکات.
 
چاوەڕوان دەکرێت شی جینپینگ، سەرۆکی چین و لوییز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەرازیل ئامادەی رێوڕەسمەکە بن.
 
شەڕی ئۆکراینا لە شاری مۆسکۆ زۆر هەستی پێناکرێت کە ژیان تێیدا ئاسایی بەردەوامە، لە کاتێکدا سوپای رووسیا پێشڕەوی دەکات و هێرش دەکاتە سەر شارەکانی ئۆکراینا.
 
ئۆکراینا پێشتر چەندین جار مۆسکۆی کردووەتە ئامانج، بەڵام هێرشەکان کوشندە نەبوون. 
 
لە مانگی ئاداردا وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، 337 درۆنی لە هێرشێکی "بەرفراوان"دا لە سەرتاسەری وڵات خستووەتە خوارەوە، 91 لەوانە لە دەوروبەری پایتەخت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.