ئەمریکا هەزار دۆلار دەداتە هەر کەسێک خۆی دیپۆرت بکاتەوە

05-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئیدارەی ترەمپ رایگەیاند، هەر پەناخوازێک بەویستی خۆی بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی، پارەی گەشتەکەی بۆ دەدەن و هەزار دۆلاریشی پێدەدەن.
 
رۆژی دووشەممە 5-05-2025 کریستی نۆوم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا رووی لە پەناخوازان کرد و گوتی: "ئەگەر ئێوە نایاسایین، خۆدیپپۆرتکردنەوە باشترین، سەلامەتترین و هەرزانترین رێگەی جێهێشتنی ئەمریکایە بەبێ ئەوەی دەستگیر بکرێن."
 
نۆوم لە راگەیێنراوێکدا گوتی: "وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا (DHS) ئێستا دەستەوارەیەکی بۆ پەناخوازە نایاساییەکان هەیە، کە بریتییە لە تێچووی گەڕانەوە و پێدانی بڕە پارەیەکیش."
 
رێکارەکە لە رێگەی ئەپی CBP Homeـەوە دەکرێت، کاتێک ئەپەکە پشتڕاستیکردەوە ئەو کەسە گەڕاوەتەوە وڵاتی خۆی، بڕی 1000 دۆلاری بۆ دەنێردرێت.
 
وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ رایگەیاند: "خۆدیپۆرتکردنەوە رێگەیەکی شکۆمەندانەی جێهێشتنی ئەمریکایە و پەناخوازانیش رووبەڕووی پۆلیسی کۆچبەران و گومرگ نابنەوە."
 
بەگوێرەی وەزارەتەکە، تێچووی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەی هەر پەناخوازێکی نایاسایی 17 هەزار و 121 دۆلار لەسەر ئەمریکا دەکەوێت. 
 
وەزارەتەکە گوتی، پەناخوازێکی خەڵکی هیندوراس لە رێگەی ئەم پرۆگرامەوە گەڕاوەتەوە وڵاتی خۆی.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا چەندین جار بەڵێنی دا ملیۆنان پەناخواز دیپۆرت بکاتەوە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا

جێگری ترەمپ: سەرکوتکردنی خۆپێشاندەرانی ئێران بەشێکی سەرەکیی دانوستاندنەکانە

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ئەرمینیا رایگەیاند، پرسی مافەکانی مرۆڤ و "سەرکوتکردنی تووندی خۆپێشاندەران" لەلایەن تارانەوە، بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکیی دانوستاندنەکانی نێوان واشنتن و ئێرانە. ڤانس جەختی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ لەم بارەیەوە داواکاریی "زۆر تووندی" هەیە.