لە گینیا حەوت کچە قوتابی لە رێگەیاندا بۆ تاقیکردنەوە خنکان

05-06-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
نیشانەکردن گینیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حەوت کچە قوتابی گینیایی لە رێگەیاندا بۆ تاقیکردنەوەی وەرگرتنیان لە پۆلی حەوت، بەلەمە دارینەکەیان تێکشکا و خنکان.
 
رۆژی دووشەممە 5-6-2023، وەزارەتی پەروەردەی گینیا بڵاویکردەوە، 7 کچە قوتابی بۆ گەیشتنیان بە قوتابخانە ویستوویانە بە رووباری نایجەردا لە باکووری رۆژهەڵاتی گینیا بپەڕنەوە، بەڵام بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتووە و خنکاون.
 
گوڵام هاوینگ، وەزیری پەروەردەی گینیا بە رۆژنامەڤانانی گوت، "بەم هەواڵە ناخۆشە، تاساوین".
 
مامەدی کیتا، هاووڵاتییەکی گینیایی کە بە گوتەی خۆی زڕخوشکێکی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە دەڵێت، خوشکەکەی و هاوڕێکانی ویستوویانە بچنە ئەوبەری رووباری نایجەر، تاوەکو بەشداری لە تاقیکردنەوەی وەرگرتنیان بکەن.
 
قوتابییەکان سواری بەلەمێکی بچووکی دارین بوون، بەڵام لەنێو رووبارەکەدا بەهۆی زۆریی ژمارەی سەرنشینەکانەوە بەلەمەکە قڵپووەتەوە و هەر حەوت قوتابییەکە خنکاون.
 
بەگوێرەی شایەدحاڵەکان، خەڵکی دیکەش لە بەلەمەکەدا هەبوون و تاوەکو ئێستا نازانرێت ماون یان ئەوانیش خنکاون.
 
گینیا وڵاتێکی ئەفریقییە و دەکەوێتە رۆژئاوای ئەو کیشوەرە؛ بە سەوزایی زۆر، شاخی بەرز و رووبەرێکی گەورەی ژیانی کێوی ناسراوە؛ ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 14 ملیۆن کەسە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی مزگەوتەکە دوای تەقینەوەکە

داعش بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی ئیسلامئابادی گرتە ئەستۆ

رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشە خۆکوژییەی گرتە ئەستۆ کە رۆژی هەینی مزگەوتێکی شیعەکانی لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان کردە ئامانج. بەپێی دوایین ئامارەکان، لانیکەم 31 کەس کوژراون و 169 کەسی دیکەش بریندارن، ئەمە بە کوشندەترین هێرش دادەنرێت لە پایتەختی ئەو وڵاتە لە دوای ساڵی 2008ـەوە.