چین؛ لە بەرزی نزیکەی 300 مەتر بەسەر پەت دا دەڕۆن

06-06-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
.
.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ناوچە شاخاوییەکانی چین، لە بەرزی 200 بۆ 300 مەتر ژمارەیەک هاووڵاتی نمایش لەسەر پەت دەکەن. ژمارەیەک گەشتیار بۆ چێژ وەرگرتن لە سرووشت و نمایشەکان سەردانی شوێنەکە دەکەن. 
 
گەشتیارێک دەڵێت، "کارەکەیان زۆر سەرنجڕاکێشە، چونکە لە بەرزییەکی زۆرەوە نمایش دەکەن. جوڵەی جیاواز دەکەن بەبێ هیچ جۆرە ئامێر و کەلوپەلێکی سەلامەتی. چێژی زۆر لە بینینی ئەو نمایشانە وەردەگرم". 
 
چەندین نمایشی جیاواز بۆ گەشتیاران دەکرێن، لەوانە وەرزش، گواستنەوەی کەلوپەل، لێخوڕینی پاسکیل و نمایشکردن بە دار. بەرپرسان دەڵێن، رۆژانە لە پێنج بۆ شەش کاتی جیاوازدا بۆ نزیکەی 30 بۆ 60 خولەک نمایش دەکرێت. 
 
بە گوێرەی بەرپرسانی ئێرە، بۆ سەلامەتی نمایشکاران پێویستە لە کەشوهەوای ناوچەکە دڵنیابن. ئەگەرنا، بەهۆی باوە ئەگەری بەربوونەوەیان زیاتر دەبێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە