76 ساڵ بەسەر هێرشی ئەتۆمیی سەر هیرۆشیما تێپەڕدەبێت

05-08-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سبەی هەینی 76 ساڵ بەسەر هێرشی بۆمبی ئەتۆمی بۆ سەر شاری هیرۆشیما لە ژاپۆن تێپەڕدەبێت، لەو هێرشەدا لەماوەی چەند کاژێرێکدا 140 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
 
لە 6ی ئابی 1945 فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی ئەمریکی بۆمبێکی لە هیرۆشیما فڕێدایەوە خوارەوە، دوای ئەوەی ژاپۆن رەتیکردەوە خۆی بەدەستەوە بدات.
 
دوای سێ رۆژ ئەمریکا بۆمبێکی دیکەی لە ناگازاکی فڕێدایە خوارەوە، لەوێش 70 هەزار کەسی کوشت و ژاپۆن ناچاربوو خۆی بەدەستەوەبدات.
 
ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لە تەواوی ژاپۆن یادی هیرۆشیما و ناگازاکی دەکرێتەوە، ئامادەکارییەکان تەواوکراون، ئیمپراتۆری وڵات و سەرۆکوەزیران و بەرپرسە باڵاکان بەشداری لەو یادەدا دەکەن.
 
ئەمساڵ ژاپۆن پێشوازی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیش دەکات، ئەمەش شتێکی بە رێککەوت نییە، چونکە 20 ساڵ دوای هێرشی هیرۆشیما و ناگازاکی و لە ساڵی 1964 یارییەکانی ئۆڵۆمپی لە تۆکیۆ بەڕێوەچوو، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەو ئاوەدانییە و نۆژەنکردنەوە خێراییەی ژاپۆن دوای هێرشە ئەتۆمییەکان بەخۆیەوە بینی.
 
لە دەستپێکی یارییەکانی ئۆڵۆمپیی 1964دا گەنجێکی 19 ساڵی کە رزگاربووی بۆمبە ئەتۆمییەکانی ئەمریکابوو، مەشخەڵی دەستپێکی یارییەکانی هەڵکرد. یۆشینۆری ساکای لە 6ـی ئابی 1945 لە هیرۆشیما لەو رۆژەی بۆمبی ئەتۆمی کەوتەخوارەوە، لەدایکبوو، ساکای لە ساڵی 2014 کۆچی دواییکرد. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

کەشناسانی ئەمریکی دەڵێن، ئەم ساڵ دیاردەی "ئێل نینیۆ" تووندتر دەبێت؛ مەترسی هەیە؟

کەشناسانی ئەمریکی دەڵێن، ئەم ساڵ دیاردەی ئێل نینیۆ تووندترین دەبێت، کە بریتییە لە گەرمبوونی رووی زەریاکان و لە ئەنجامدا لە هەندێ شوێن زریان و لافاو و لە هەندێکی دیکە وشکەساڵی سەخت دروست دەبێت.