رووداو دیجیتاڵ
شێروان یان شێرۆ بەتال، کوردێکی خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە و سەمایەکی باڵکێش دەکات. کاتێک لەسەر شەقامەکانی ئەڵمانیا دەردەکەوێ و لە ڤیدیۆکانی ئەو دەرکەوتنانە دیارە، دەمی بینەران دەکرێتەوە و دەست بە چەپڵەلێدان دەکەن.
شێرۆ بەشداری لە کلیپی گۆرانیی هونەرمەندانیشدا کردووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش هەواداری زۆرن؛ شێرۆ میوانی دیاسپۆرا بوو و رایگەیاند، دڵخۆشە بە کارەکەی و بەوهۆیەوە ناوبانگی زۆری پەیاکردووە.
شێرۆ بەتال گوتی، "سەماکردن هونەرێکی جیاوازە و پێویستە گۆرانییەکان بۆ سەماکردن ریتمی خێرا بن".
یەکێک لە کلیپە بەنێوبانگەکان گۆرانی 'شەرڤانۆ' یە کە دەنگدانەوەی زۆری هەبوو و شێرۆ بەتال لە کلیپەکە سەما دەکات و لەو بارەیەوە گوتی، "گۆرانیی 'شەرڤانۆ' هی هونەرمەند شەریفۆیە و بەشداریم لە کلیپەکەیدا کردووە و دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، جگە لەو کلیپە لە کلیپی زۆر هونەرمەندی دیکە بەشداریم کردووە".
شێرۆ بەتال لە حەلەب لەدایکبووە و لە ساڵی 2015ـەوە لە ئەڵمانیا دەژیت. ئەو دەڵێت، "کاتێک هەرزەکار بووم لە حەلەب ویستی سەماکردنم هەبوو بەس گونجاو نەبوو، دوای ئەوەی گەیشتمە ئەڵمانیا کەشێکی گونجاو رەخساو ئیتر پەرەم پێداو ئێستا ناوێکی دیارم و ئێستاشا چەندین فێرخواز فێری سەماکردن دەکەم".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ